پاسداران: واشنتن ناوێریت راستەوخۆ شەڕ لەگەڵ ئێران بكات

پاسداران: واشنتن ناوێریت راستەوخۆ شەڕ لەگەڵ ئێران بكات
لیوا عەلی فەدوی، جێگری فەرماندەی پاسدارانی ئێرانی جەختیكردەوە لەوەی ویلاتەتە یەكگرتووەكانی ئەمەریكا بوێری ئەوە نییە شەڕێكی راستەوخۆ دژی بە وڵاتەكەی ئەنجامبدات.

فەدوی گوتی: "ئێران زیاترین گورزی ئەمەریكایی لەسەردەمی دیموكراتییەكان بەركەوتووە و سزا سەرەكییەكان لە سەردەمی ئەوان بەسەرماندا سەپێنران".

گوتیشی: "ھەر كردەیەكی سەربازی ئەمەریكایی، لە بەرامبەردا وەڵامێكی ئێرانی بەھێزی دەبێت".

راشیگەیاند، ئێمە بەرپەرچدانەوەی سەربازیمان لەگەڵ دوژمن دەربازكرد و ئێستا ئەو ھەوڵی درووستكردنی بەرپەرچدانەوە لەگەڵ ئێمە دەكات".

سەرچاوە: RT
k24 -
Top