ئێران: هیچ پەیوەندییەکمان لەگەڵ گروپە چەکدارە نایاساییەکانی عێراقدا نیە

 ئێران: هیچ پەیوەندییەکمان لەگەڵ گروپە چەکدارە نایاساییەکانی عێراقدا نیە
، باڵوێزی ئێران لە بەغدا وێڕای ئیدانە کردنی هێرش بۆ سەر شوێنە دپلۆماسییەکان، وتی،" تاران هیچ پێوەندیەکی لەگەڵ گروپە چەکدارەکانی دەرەوە ی چوارچێوەی دەوڵەتی عێراقدا نییە."

تاران هیچ پێوەندیەکی لەگەڵ گروپە چەکدارەکانی دەرەوە ی چوارچێوەی دەوڵەتی عێراقدا نییە

بەگوێرەی راپۆرتێکی ئاژانسی میهری ئێران، مەسجدی لە گفتوگۆ لەگەڵ کەناڵی فەرمی عێراق رایگەیاند، ئێران بەردەوام پاڵپشتی یەکپارچەیی خاکی عێراق و سەربەخۆیی ئەو وڵاتە بوە و هەرجۆرە پێشێلکارییەکی سەروەریی عێراق و دەستدرێژی بۆ سەر سنورەکانی ئەو وڵاتە لەلایەن هەر کەسێکەوە، ئیدانە دەکات.

ئێمە پێمانوایە کە دەبێت باڵیۆز و نوێنەرایەتی وڵاتان پارێزراوبن و ئەوە یاسایەکی نێودەوڵەتییە

ناوبراو وتیشی،" ئێمە پێمانوایە کە دەبێت باڵیۆز و نوێنەرایەتی وڵاتان پارێزراوبن و ئەوە یاسایەکی نێودەوڵەتییە."

باڵوێزی ئێران لە بەغداد ئاماژەی بەوەشکرد، لەکاتی هێرش بۆ سەر کونسوڵخانەی ئێران لە شارەکانی بەسرە، نەجەف و کەربەلا هیچ لایەنێک هیچ کاردانەوەیەکی نیشاننەدا، وەک بڵێی کە ئەوانە شوێنگەلێکی دیپلۆماتیک نەبون و ئەوە جێی داخە.

ناوبراو ڕاشیگەیاند: ئێران ئامادەیی گواستنەوەی تەکنۆلۆژیا و زانستی نەتەوەیی بۆ هەمو وڵاتانی موسڵمانی هەیە و بە بۆنەی هەڕەشەی داعش لەسەر عێراق، ئەو وڵاتە هەر کات داوای یارمەتی بکات،ئێمە پاڵپشتی تەواوی لێ دەکەین.

مەسجدی سەبارەت بە پرسی کشانەوەی ئەمریکا لە عێراق وتی، هەڵوێستی ئێمە ئەوەیە کە وڵاتانی ناوچەکە خۆیان ئاسایشی خۆیان بپارێزن چونکە توانای سەربازی و سەرچاوەی پێویست بۆ ئەو کارە هەیە.

باڵوێزی ئێران لە بەغدا ڕاشیگەیاند، ئێران پێوەندیەکی فەرمیی لەگەڵ عێراق هەیە و هیچ پێوەندییەکی نهێنیی لەگەڵ هیچ گروپێکی چەکدار کە لە دەرەوەی چوارچێوەی دەوڵەتی عێراق بێت، نییە.






خەندان
Top