ئاژانسی وزەی ئەتۆم: ئێران بەنیازە لەڕێگای ئامێری پێشکەوتوەوە یۆرانیۆم لەئاستێکی باڵاتر بپیتێنێت

 ئاژانسی وزەی ئەتۆم: ئێران بەنیازە لەڕێگای ئامێری پێشکەوتوەوە یۆرانیۆم لەئاستێکی باڵاتر بپیتێنێت
بەگوێرەی راپۆرتێکی شەرق ئەوسەت، دوێنێ شەممە ئاژانسی جیهانی وزەی ئەتۆم رایگەیاندوە، ئێران بەنیازە بۆ فشارخستنە سەر ئیدارەی جۆ بایدن، لەڕێگای ئامێری پێشکەوتوەوە پیتاندنی یۆرانیۆم بۆ ئاستێکی باڵاتر بەرزبکاتەوە.

ئەو ئاستەی پیتاندنی یۆرانیۆم کە ئێران بەنیازە لەڕێگای ئامێری پێشکەوتو پێیبگات، لەدروستکردنی بۆ بۆمب و بەرگری ئاسمانیدا سودی لێوەردەگیرێت

بەگوێرەی راپۆرتی ئاژانسەکە، ئەو ئاستەی پیتاندنی یۆرانیۆم کە ئێران بەنیازە لەڕێگای ئامێری پێشکەوتو پێیبگات، لەدروستکردنی بۆ بۆمب و بەرگری ئاسمانیدا سودی لێوەردەگیرێت، ئامانجیش لەو هەنگاوە دروستکردنی فشارە لەسەر ئیدارەی بایدن تا تێبگات سیاسەتی دروستکردنی زۆرترین فشار وەک ئەوەی ترەمپ جێبەجێیکرد سودی نیە و پێویستە ئەمریکا بگەڕێتەوە بۆ رێککەوتنە ئەتۆمییەکەی 2015.

لەماوەی چەند رۆژی رابردودا ریاکتەری (IR-2M) گەیاندۆتە وێستگەی نەتەنز کە توانای پیتاندنی یۆرانیۆمی بەئاستێکی باڵاتر هەیە

بەگوێرەی زانیارییەکانی ئەو ئاژانسە، ئێران تەنها رێگە پێدراوە ریاکتەری (IR-1) بەکاربهێنێت کە تا ئاستێکی دیاریکراو توانای پیتاندنی یۆرانیۆمی هەیە، بەڵام بەپێی زانیارییەکان، لەماوەی چەند رۆژی رابردودا ریاکتەری (IR-2M) گەیاندۆتە وێستگەی نەتەنز کە توانای پیتاندنی یۆرانیۆمی بەئاستێکی باڵاتر هەیە.

ساڵی 2017 ئیدارەی دۆناڵد ترەمپ لەرێککەوتنی ئەتۆمی 2015 کشایەوە، خولێکی دیکەی سزاکانی بەسەر ئێراندا سەپاند، لەبەرامبەردا حکومەتی کۆماری ئیسلامی ئێران سنورەکانی پیتاندنی یۆرانیۆمی لەسەر خۆی لابرد، سەرەڕای هەڕەشەی وڵاتانی ئەوروپی و کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی، برەدەوام بو لەسەر سەرپێچییەکان بەپێی رێککەوتنەکە و بۆ ئەوەش ئەمریکای تۆمەتباردەکرد بەکشانەوەی لەو رێککەوتنە.




خەندان
Top