کۆرۆنا شەقامەکانی ئیستانبوڵ و ئەنقەرە بە هاووڵاتیان چۆڵ دەکات
تەنها دوێنێ هەینی، نزیکەی 33 هەزار حاڵەتی کۆرۆنا لە تورکیا تۆمار کران، ئەمەش بەرزترین ژمارەیە لە مانگی ئادارەوە.
هەروەها دوێنێ هەینی، 109 کەس لە تورکیا بەهۆی ڤایرۆسەکە گیانیان لەدەستدا.
شەقامەکانی ئیستانبوڵ و ئەنقەرە لە هەموو کاتێک چۆڵتر دەردەکەون و خەڵکی بەهۆی کۆرۆنا نایەنە دەرەوە.
سولەیمان سۆیلو، وەزیری ناوخۆی تورکیا لەوبارەوە رایگەیاند، خەڵکی پابەندی رێکاری قەدەغەی هاتووچۆن بۆیە شەقامەکان بەوجۆرە خامۆشن.
ئێستا تورکیا چوارەم وڵاتە لە جیهان کە تۆمارکردنی حاڵەتی نوێ تێیدا بەرزە.
k24 -
