بایدن: ئێران نزیكە لە بەدەستهێنانی چەكی ئەتۆمی
لەئێستادا ئێران نزیكبوەتەوە لە چنگخستنی چەكی ئەتۆمی
لە چاوپێكەوتنێكیدا لەگەڵ كەناڵی تەلەڤزیۆنیی تۆڕی هەواڵیی سی ئێن ئێن، جۆو بایدن، سەرۆكی هەڵبژێردراوی ویلایەتە یەكگرتوەكان رایگەیاند، لەئێستادا ئێران نزیكبوەتەوە لە چنگخستنی چەكی ئەتۆمی، بەتایبەت پاش تێرۆركردنی فەخریزادە كە زانای ئەتۆمیی ئەو وڵاتە بو.
ناتوانین رێگە بە ئێران بدەین چەكی ئەتۆمی بەدەستبهێنێت
ئاماژەی بەوەشكرد، "بە كورتییەكەی ناتوانین رێگە بە ئێران بدەین چەكی ئەتۆمی بەدەستبهێنێت، سەیربكەن سەرۆكی ئەمریكا (ترەمپ) بە سیاسەتەكەی چەندە زیانی گەیاندوە، پاشەكشەی كرد (لە رێككەوتننامەكە) و لە بەرامبەردا تاران رێژەی وەبەرهێنان و تواناكانی بۆ بەدەستهێنانی چەكی ئەتۆمی زیاتركرد.
پێویستە بەشێك بین لە كۆمەڵەیەكی گەورە كە تەنها لەگەڵ تاران نا، بەڵكو لەگەڵ هەریەك لە روسیا و چینیش مامەڵەبكەین
وتیشی، وێڕای ئەوانەش دۆسیەی موشەكەكانی ئێران هەیە كە پێموایە ئەو شتانە زۆر سەخت دەبن بۆ مامەڵە لەگەڵكردن، ناتوانین ئەوە بەتەنها ئەنجامبدەین و بۆەوهۆیەوە پێویستە بەشێك بین لە كۆمەڵەیەكی گەورە كە تەنها لەگەڵ تاران نا، بەڵكو لەگەڵ هەریەك لە روسیا و چینیش كۆمەڵە دۆسییەیەك تاوتوێ و چارەسەر بكەین.
خەندان
