ئه‌مه‌ریكا: عێراق له‌ژێر هه‌ژموونی ئێران ده‌رده‌هێنین
پۆ‌مپێیۆ گوتیشی: ئیداره‌ی ئه‌مه‌ریكا له‌ماوه‌ی ده‌سه‌ڵاتی دۆناڵد تره‌مپ، 77 سزای جۆراوجۆری به‌سه‌ر ئێران و به‌رپرسانی ئێرانی‌دا سه‌پاندووه و به‌رده‌وامیش ده‌بن له سزاكانیان بۆ سه‌ر ئه‌و وڵاته.
پۆ‌مپێیۆ دووپاتیكرده‌وه، "له‌ڕێگه‌ی سیاسه‌ت و فشاره‌كانمان توانیوومانه ئێران لاواز بكه‌ین و له‌و سیاسه‌ته‌شمان به‌رامبه‌ر ده‌سه‌ڵاتدارانی ئێرانی به‌رده‌وام ده‌بین. به‌رده‌وامیدان به‌و سیاسه‌ته‌ش بوو كه رێكه‌وتنی ئیبراهیم كه له‌نێوان وڵاتانی عه‌ره‌بی و ئیسرائیل، واژۆ كرا، هاته ئاراوه".
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا گوتی: "ئێمه به پشتگیریى هاوپه‌یمانه‌كانمان و به‌تایبه‌ت وڵاتانی كه‌نداو توانیمان ئێران له‌رووی دیپلۆماسی و ئابوورییه‌وه لاواز بكه‌ین و له‌ماوه‌ی ده‌ستبه‌كاربوونی ئیداره‌كه‌مان تا ئێستا، 77 سزای جۆراوجۆرمان به‌سه‌ر ئێران و به‌رپرسانی ئه‌و وڵاته‌دا سه‌پاندووه، به‌و هۆیه‌شه‌وه گرووپه‌كانی وه‌ك حزبوڵڵا و حه‌ماس كه به‌هاوكاری ئێران به‌هێزببوون، ئێستا دووچاری قه‌یرانی گه‌وره بوونه‌ته‌وه".
پۆ‌مپێیۆ جه‌ختیشی كرده‌وه، "ئێمه به‌رده‌وامین له پشتگیرییكردنی مسته‌فا كازمی، سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق له هه‌وڵه‌كانی بۆ كۆنترۆڵكردنی گرووپه میلیشیاكانی نزیك له ئێران. هه‌روه‌ها پشتیوانی گه‌لی لوبنان ده‌كه‌ین بۆ ره‌تكردنه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاتی گه‌نده‌ڵی حزبوڵڵا. ئێمه توانیمان به‌هێزترین پیاوی ئێرانیش له‌ناوبه‌رین، كه ئه‌ویش قاسم سوله‌یمانی بوو. ده‌شزانین كه سیاسه‌ته‌كانمان به‌رامبه‌ر به ئێران سه‌ركه‌وتوو بوون، چونكه ئێرانییه‌كان ئێستا به په‌رۆشن بۆ ئه‌وه‌ی بگه‌ڕێنه‌وه سه‌ر مێزی گفتوگۆ".
k24 -
