ئه‌وروپا: گه‌ڕانه‌وه‌ی بایدن بۆ رێكه‌وتنی ئه‌تۆمیی ئێران كارێكی ئاسان نابێت
جۆزێف بۆرێل، به‌رپرسی سیاسه‌ته‌كانی ده‌ره‌وه‌ی یه‌كێتی ئه‌وروپا جه‌ختیكرده‌وه، "ئێرانییه‌كان به‌شی خۆیان له رێكه‌وتننامه‌ی ئه‌تۆمی جێبه‌جێ كردبوو، تا ئه‌وكاته‌ی ئه‌مه‌ریكا له‌و رێكه‌وتننامه‌یه كشایه‌وه و ئاژانسی وزه‌ی نێوده‌وڵه‌تیش ئه‌و خاڵه‌ی پشت‌راست كردووه‌ته‌وه".
هه‌روه‌ها گوتی: "روون و ئاشكرایه كه ئێران ئه‌و خاڵانه‌ی رێكه‌وتننامه‌كه‌ی جێبه‌جێكردبوو، كه پێویست بوو جێبه‌جێ بكرێن، به‌ڵام به كشانه‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكییه‌كان، ته‌واوی ئه‌و پێشهڤهچوونهی به‌ده‌ستهێنرابوو، له‌ناوچوون. ئه‌مه‌ش به‌هۆی ئه‌وه‌ی له‌دوای كشانه‌وه‌یان سزاكانی ئه‌مریكا بۆ سه‌ر ئێران زۆر قورس و گه‌وره بوون و زۆربه‌ی كۆمپانیا ئه‌وروپییه‌كانیش كاره‌كانیان له‌گه‌ڵ ئێران راگرت".
بۆرێل ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، "ئێستا جۆ بایدن، سه‌رۆكی هه‌ڵبژێردراوی ئه‌مه‌ریكا به‌ڵێنیداوه، كه بگه‌ڕێته‌وه بۆ ناو رێكه‌وتننامه‌كه، به‌ڵام ئه‌وه‌ش هه‌نگاوێكی ئاسان نابێت، به‌هۆی ئه‌وه‌ی دژایه‌تییه‌كی زۆری ناوخۆی ئه‌مه‌ریكا و هه‌روه‌ها ناوخۆی ئێرانیش به‌رامبه‌ر به‌و رێكه‌وتننامه‌یه هه‌یه و به‌ربه‌ستی زۆریش بۆ ئه‌و هه‌نگاوه‌ی بایدن هه‌یه".
k24 -
