ئێران به‌ره‌وپێشچوون له‌ چالاكییه‌ ئه‌تۆمییه‌كانیدا ده‌كات

ئێران به‌ره‌وپێشچوون له‌ چالاكییه‌ ئه‌تۆمییه‌كانیدا ده‌كات
ئاژانسی نێوده‌وڵه‌تیی وزه‌ی ئه‌تۆمی رایگه‌یاند، ئێران به‌ تیمی پشكنه‌رانی سه‌ر به‌ نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كانی راگه‌یاندووه‌، ئێستا كار له‌سه‌ر ئه‌وه‌ ده‌كات، سێ كۆمه‌ڵه‌ی دیكه‌ی ئامێری سه‌نته‌رفیوچی پێشكه‌وتوو له‌ جۆری "ئای.ئار-2 ئێم" به‌ بنكه‌ی ئه‌تۆمی نه‌ته‌نزی ژێر زه‌وییه‌وه‌‌ ببه‌ستێته‌وه‌.

به‌گوێره‌ی ئاژانسی هه‌واڵی رۆیته‌رز، ئاژانسی نێوده‌وڵه‌تی بۆ وزه‌ی ئه‌تۆمی له‌ راپۆرتێكدا ئاماژه‌ی به‌وه‌داوه‌، "ئێران به‌ئاشكرا به‌ ئاژانسه‌كه‌یانی راگه‌یاندووه‌، كۆمپانیای به‌رپرس له‌ پیتاندنی یۆرانیۆم له‌ بنكه‌ی ئه‌تۆمی نه‌ته‌نز، ئاماده‌كاری ده‌كات بۆ ئه‌وه‌ی 3 كۆمه‌ڵه‌ی دیكه‌ی ئامێری سه‌نته‌رفیچوی پێشكه‌وتوو له‌ جۆری "ئای.ئار-2 ئێم" به‌و بنكه‌یه‌وه‌ ببه‌ستێته‌وه‌".

ئه‌مه‌ له‌كاتێكدایه‌، رێكه‌وتنی ئه‌تۆمی نێوان ئێران و وڵاتانی گروپی 5+1 جه‌خت له‌وه‌ ده‌كاته‌وه‌، كه‌ ئێران له‌ به‌رنامه‌ ئه‌تۆمییه‌كه‌یدا ته‌نیا ده‌توانێت ئامێری سه‌نته‌رفیوچی جۆری "ئای.ئار-1 ئێم" به‌كاربهێنێت و بۆی نییه‌ له‌و ئامێره‌ پێشكه‌وتووتر به‌كار بهێنێت.

k24 -
Top