به‌ڕێوه‌به‌ری پێشووی "CIA" رۆڵی ئیسرائیل له كوشتنی بن لادن ئاشكرا ده‌كات
برینان كه له ماوه‌ی نێوان ساڵانی 2013 بۆ 2017 به‌ڕێوه‌به‌ری ئاژانسی "CIA"ی ئه‌مه‌ریكی بوو، له دیدارێكی تایبه‌تدا له‌گه‌ڵ رۆژنامه‌ی "هائارتس"ی ئیسرائیلی رایگه‌یاند، "كوشتنی بن لادن پرۆسه‌یه‌كی ئه‌مه‌ریكی بوو، به‌ڵام زانیارییه هه‌واڵگرییه‌كان كه بوونه هۆی ئاشكراكردنی حه‌شارگه‌ی بن لادن له پاكستان، بۆ سه‌ركه‌وتن له جێبه‌جێكردنی ئه‌و پلانه، له ئه‌نجامی كاری به‌رده‌وام و چه‌ند ساڵه‌ی ئیسرائیلییه‌كان بوو، كه توانییان له چه‌ندین كرده‌ی هه‌واڵگریدا هه‌زاران زانیاری بۆ ئه‌و مه‌به‌سته كۆبكه‌نه‌وه".
ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، "ئیسرائیل هه‌میشه یه‌كێك بووه له گه‌وره‌ترین كۆكه‌ره‌وه‌ی زانیاری بۆ هه‌واڵگری ئه‌مه‌ریكا".
هه‌روه‌ك برینان ئاماژه‌ی به نوێترین یاداشته‌كه‌یدا، كه به‌مدواییانه له‌باره‌ی سه‌ركرده‌ی قاعیده‌وه بڵاویكردووه‌ته‌وه و تێیدا ئاشكرایكردووه، دوای چه‌ند كاتژمێرێك له ئه‌نجامدانی ئۆپه‌راسیۆنی كوشتنی بن لادن، له رێگه‌ی ته‌له‌فۆنه‌وه په‌یوه‌ندی به ئه‌میر محه‌مه‌د بن نایف، وه‌زیری ناوخۆی ئه‌وكاتی سعوودیه‌وه كردووه، بۆ ئه‌وه‌ی ریاز له ئه‌نجامدانی ئه‌و ئۆپه‌راسیۆنه ئاگادار بكاته‌وه.
به گوته‌ی برینان، له‌و په‌یوه‌ندییه ته‌له‌فۆنییه‌دا پرسی به شانشینه عه‌ره‌بییه‌كه كردووه، كه ئایا ریاز ده‌یه‌وێت ته‌رمی بن لادن راده‌ستی ئه‌وان بكرێته‌وه؟ له وه‌ڵامیشدا ئه‌میر محه‌مه‌د بن نایف گوتوویه‌تی: راده‌ستكردنی ته‌رمی بن لادن له ئه‌مه‌ریكا داواكراو نییه، چونكه سعوودیه متمانه‌ی ته‌واوی به ئهمهریكییهكانه و چۆنی پێ باشه با به‌مشێوه‌یه مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ ته‌رمی بن لادن بكات.
سه‌رچاوه: هائارتس
k24 -
