ئیسرائیل هۆشداری له به‌ئامانجگرتنی به‌رژه‌وه‌ندیه‌كانیان له ژماره‌یه‌ك وڵات له‌لایه‌ن ئێرانه‌وه ده‌دات
عهوفیر جندلمان وتەبێژی سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل له تویتێكدا له هه‌ژماری تایبه‌تی خۆی نوسیویه‌تی، لە بەر ڕۆشنایی هەڕەشەکانی ئەم دواییەی ئێران و تێوەگلانی لایه‌نه ئێرانییەکان لە ئەنجامدانی کردەوەی تیرۆریستی لە وڵاتە جیاجیاکاندا، دەسەڵاتی دژە تیرۆر هۆشداریدەدات لە بەرامبەر بە ئامانجگرتنی بەرژەوەندییەکانی ئێران لە وڵاتانی نزیک لە ئێران، وەک جۆرجیا، ئازەربایجان، تورکیا، ئیمارات، بەحرەین، کوردستانی عێراق و وڵاتانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و ئەفریقا".
ڕێکخراوە جیهادییەکان و بەتایبەتی رێكخراوی داعش و لایەنگرانیان، خواستێکی گەورە نیشان دەدەن بۆ ئەنجامدانی کردەوەی تیرۆریستی
راشیگه‌یاند، ڕێکخراوە جیهادییەکان و بەتایبەتی رێكخراوی داعش و لایەنگرانیان، خواستێکی گەورە نیشان دەدەن بۆ ئەنجامدانی کردەوەی تیرۆریستی، وەک هێرشەکانی ئەم دواییانە لە فڕه‌نسا، نەمسا و ئەڵمانیا.
لەلایەن ڕێکخراوە جیهادییەکان بانگه‌شه ده‌كرێت بۆ بە ئامانجگرتنی ئیسرائیل، جولەکە، كه‌نیسه و چێشتخانەکان
وتەبێژی سه‌رۆك وه‌زیرانی ئیسرائیل ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، لەلایەن ڕێکخراوە جیهادییەکان بانگه‌شه ده‌كرێت بۆ بە ئامانجگرتنی ئیسرائیل، جولەکە، كه‌نیسه و چێشتخانەکان و مۆزەخانەی جولەکەکان.
ئه‌مڕۆ پێنجشەممە، حه‌سه‌ن رۆحانی سەرۆکی ئێران لە پەیوەندیدا لەگەڵ رەجەب تەیب ئه‌ردۆگانی هاوتا تورکییەکەی، مافی وڵاتەکەی بۆ "تۆڵەکردنەوە" حسێن فەخریزادە لە کاتی خۆیدا دوپاتكرده‌وه و رایگه‌یاند، زۆر ڕونە بۆ ئێمە، کێ ئەم کوشتنەی ئه‌نجامداوه.
ئێواره‌ی هه‌ینی رابردو ئاژانسه‌كانی ئێران بڵاویانكرده‌وه، موحسین فه‌خریزاده، زانا و به‌رپرسی یه‌كه‌می به‌رنامه‌ی ئه‌تۆمی ئێران له كرده‌وه‌یه‌كی تێرۆریستی‌دا له ده‌ماوه‌ندی سه‌ر به تارانی پایته‌ختی ئێران تێرۆركراوه.
موحسین فه‌خریزاده، یه‌كێكه له‌و كه‌سایه‌تییانه‌ی ناوی له لیستی سزادراوه‌كانی ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نێوده‌وڵه‌تی سه‌ر به رێكخراوی نه‌ته‌وه یه‌كگرتوه‌كاندایه و له پله‌ی یه‌كه‌می زانا و شاره‌زاكانی بواری زانستی وزه‌ی ئه‌تۆمی له‌ئێران هه‌ژمارده‌كرێت.
خه‌ندان-
