ژمارەی ئەمڕۆی تووشبوو و مردووانی کۆرۆنا

ژمارەی ئەمڕۆی تووشبوو و مردووانی کۆرۆنا


ژمارەی تووشبووانی پەتای کۆرۆنا لە سەرانسەری جیهان گەیشتە 65 ملیۆن و 549 هەزار و 260 کەس.

بەپێی خشتەی ئەمڕۆ هەینی 4-12-2020ـی چاودێریکردنی ڤایرۆسی کۆرۆنا، ئەو وڵاتانەی زۆرترین تووشبووی پەتای کۆرۆنایان هەیە لە ئەمریکا، هیندستان، بەرازیل، رووسیا، فەرەنسا، بەریتانیا، ئیسپانیا، ئیتاڵیا، ئەرجەنتین، کۆڵۆمبیا، مەکسیک، ئەڵمانیا، پۆڵەندا، ئێران، پیرۆ، باشووری ئەفریقیا، ئۆکرانیا، تورکیا، بەلجیکا، چیلی، عێراق.

هەروەها لە سەرانسەری جیهاندا، 45 ملیۆن و 134 هەزار و 49 کەس تووشبووی پەتاکە، چاک بوونەتەوە.

هەر بەپێی خشتەی ئەمڕۆ، تا ئێستا یەک ملیۆن و 512 هەزار و 770 کەس لە سەرانسەری جیهان بە پەتای کۆرۆنا گیانیان لەدەست داوە.






باسنيوز
Top