لە ڕووسیا 28 ھەزار و 145 کەسی دیکە تووشی کۆرۆنا بوون

لە ڕووسیا 28 ھەزار و 145 کەسی دیکە تووشی کۆرۆنا بوون
لە ڕووسیا ژمارەی تووشبوانی پەتای کۆرۆنا بەرز بووەوە، تا ئێستاش لە ھەمان وڵات زیاتر لە 41 ھەزار کەس بەھۆی کۆرۆناوە گیانیان لەدەست داوە.

بەپێی دوایین ئامارەکان، ئەمڕۆ پێنجشەممە 3/12/2020، لە ڕووسیا 28 ھەزار و 145 کەسی دیکە تووشی کۆرۆنا بوون، ژمارەی تووشبوانی پەتاکەش لە وڵاتەکە گەیشتە دوو ملیۆن و 375 ھەزار و 546 کەس.

ھەر لە ڕووسیا 554 کەسی دیکە بەھۆی کۆرۆناوە گیانیان لەدەست دا، کۆی گشتیی مردوانیش لە ھەمان وڵات بەھۆی پەتاکەوە گەیشتە 41 ھەزار و 607 کەس، تا ئێستاش لە ڕووسیا ملیۆنێك و 859 هه‌زار و 851 کەس لە کۆرۆنا چاک بوونەتەوە.











باسنيوز




Top