"دواکەوتنی ناردنی بودجەی 2021 کاریگەریی لەسەر مووچە و ئابووریی عێراق دەبێت"
پەرلەمانتارێكی عێراق، داوای لە حکوومەتی عێراق کردووە، بەزووترین کات بودجەی ساڵی داهاتوو بۆ پەرلەمان بنێرێ و دوای نەخات، بهو پێیهی کاتێکی كهم لەبەردەم لیژنەی داراییدا ههیه بۆ گەنگەشەكردن لهسهری و ناردنی بۆ پهرلهمان تا دهنگی لهسهر بدرێ.
ئهمڕۆ چوارشهممه 2/12/20 مەنسوور ئەلبعێجی، ئەندامی پهرلهمانی عێراق، له راگهیاندراوێكدا، داوای لە حکوومەتی عێراق کرد، بەزووترین کات بودجەی ساڵی داهاتوو بۆ پەرلەمان بنێرێ و کاتێکی كهم لەبەردەم لیژنەی داراییدا ههیه بۆ گفتوگۆكردن لهسهری و ناردنی بۆ پهرلهمان تا دهنگی لهسهر بدرێ.
ئاماژە بۆ ئەوەش دەکات، ئەو دۆخەی عێراق پیایدا تێدەپەڕێ، بەرگەی دواخستنی بڕیاری بودجەی ساڵی داهاتوو ناگرێ، بەتایبەتی کە ئەمساڵ بڕیار لەسەر بودجە نەدراوە، بۆیە "پێویستە هەرچی زووە حکوومەتی عێراق بودجە بنێرێتە پەرلەمان و دوای نەخات."
ئەو ئەندام پەرلەمانە ئهوهی دهربڕی، كه لیژنەی دارایی لانی کەم پێویستی به 60 رۆژ هەیە بۆ ئەوەی لێکۆڵینەوەی تیادا بکات، "چونکە ئێمە لە پەرلەمان دەمانەوێ رێ لە بەهەدەردانی دارایی بگرین و کار بۆ تێپەڕاندنی بودجە دەکەین، بە جۆرێک مافی تەوای پارێزگاکان بە یەکسانی لەبەرچاو بگیرێ، بەگوێرەی رێژەی دانیشتوان و بێبەشبوونی ئەو پارێزگایانەی زیاتر بەدەست گرفتەکانەوە ناڵاندوویانە”.
بعێجی گوتیشی: “پێویستە حکوومەت بزانێ، هەر بەهەدەردانێک لە بودجە، یان دانانی بڕی پارە بۆ هەر شوێنێک، کە بەبێ ئەوەی بە بودجەدا تێبپەڕێ، لەلایەن پەرلەمانەوە رەت دەکرێتەوە، وەک ئەوەی لە یاسای پڕكردنهوهی کورتهێناندا کرا، کە حکوومەت ناردبووی و لەلایەن پەرلەمانەوە کەم کرایەوە”.
سهرنجی خستووهته سهر ئهوهش، دواخستنی یاسای بودجە بەمەبەستی فشار خستنە سەر پەرلەمان بۆ تێپەڕاندنی، رێپێدراو نییە و بەجۆرێک بودجە تێدەپەڕێنین، کە مووچەی تێکڕای فەرمانبەران و خانەنشینان و مافی تەواوی پارێزگاکان لەبەرچاو بگرێ، حکوومەت خۆی بەرپرسیاریی دواخستنیشی هەڵدەگرێ، چونکە تا ئێستا بۆ پەرلەمانی نەناردووە.
باسنیوز
