دواین ئاماری توشبوانی کۆرۆنا لە جیهان
بەگوێرەی دوایین ئامار ژمارەی توشبوانی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە جیهان، تا بەرەبەیانی ئەمڕۆ چوارشەممە گەیشتوەتە 64 ملیۆن و 194 هەزار و 823 کەس، لەو ژمارەیەش 44 ملیۆن و 442 هەزار و 306 کەس چاکبونەتەوە و ملیۆنێک و 468 هەزار و 830 کەسیش گیانیانلەدەستداوە.
لە ئەمریکا 14 ملیۆن و 108 هەزار و 490 کەس توشی کۆرۆنا بون
لەسەر ئاستی جیهان ژمارەی توشبوان لە ویلایەتە یەکگرتوەکانی ئەمریکا بەخێرایی بەرزدەبێتەوە، بەجۆرێک کۆی توشبوانی پەتاکە گەیشتوەتە 14 ملیۆن و 108 هەزار و 490 توشبو.
لەسەر ئاستی وڵاتانی ئەوروپا ژمارەی توشبوان لە فڕەنسا بە خێرایی بەرزدەبێتەوە و تا ئەمڕۆ دو ملیۆن و 230 هەزار کەس توشی پەتاکە بون، لەو ژمارەیەش 53 هەزار و 506 کەس گیانیانلەدەستداوە.
خەندان
