سعودیە وه‌ڵامی تۆمه‌ته‌كان له‌باره‌ی تێوه‌گلان له كوشتنی فه‌خریزاده ده‌داته‌وه
عادل جوبەیر، وەزیری دەرەوەی سعودیە له هه‌ژماری تایبه‌تی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی تویته‌ر له‌باره‌ی كوژرانی موحسین فه‌خریزاده رایگه‌یاند، "پێدەچێت نائومێدی وەزیری دەرەوەی ئێران محەمەد جەواد زەریفی ناچار کردبێت هەرچی تاوانێکە بیخاتە پاڵ سعودیە و سعودیە بکاتە بەرپرس لەسەر هەرشتێک کە لە ئێران‌دا ڕودەدات".
خوا نەکات ئەگەر بومەلەرزەیەک یاخود لافاوێک لە ئێران دروست ببێت ئەوا لۆمەی سعودیە دەکەن
ئاماژه‌ی بهوهشكردوه، "خوا نەکات ئەگەر بومەلەرزەیەک یاخود لافاوێک لە ئێران دروست ببێت ئەوا لۆمەی سعودیە دەکەن".
ئێوارەی 27 مانگی رابردو ئاژانسەكانی ئێران بڵاویانكردەوە، موحسین فەخریزادە، زانا و بەرپرسی یەكەمی بەرنامەی ئەتۆمی ئێران لە كردەوەیەكی تێرۆریستی‌دا لە دەماوەندی سەر بە تارانی پایتەختی ئێران تێرۆركراوە.
کۆبونەوە نهێنییەکەی نێوان شازادەی جێنشینی سعودیە و سەرۆک وەزیری ئیسڕائیل لە سعودیە پەیوەندی هەبوە بە کوشتنی فەخریزادەوە
سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی ئێران به فه‌رمی كوشتنی فه‌خریزاده‌یان خسته‌ئه‌ستۆی ئیسرائیل، به‌ڵام پێشتر محەمەد جەواد زەریف وەزیری دەرەوەی ئێران باسی لهوهكردبو، کۆبونەوە نهێنییەکەی نێوان شازادەی جێنشینی سعودیە و سەرۆک وەزیری ئیسڕائیل لە سعودیە پەیوەندی هەبوە بە کوشتنی فەخریزادەوە.
خه‌ندان
