رێكخراوی هاوكاری ئابووری و گه‌شه‌پێدان: ئابووری جیهان رووی له گه‌شه‌یه
رێكخراوه‌كه، راشیگه‌یاند، به هۆی داهێنانی پێكوتای جۆراوجۆر بۆ كۆرۆنا هه‌ست ده‌كرێت ده‌رچه‌یه‌ك بۆ رزگاربوونی ئابووری جیهان له قه‌یرانه‌كانی هاتووه‌ته ئارا.
به گوێره‌ی پێشبینی رێكخراوه‌كه، گه‌شه‌ی ئابووری جیهان له (2021)دا، ده‌گاته رێژه‌ی (%4.2) و له (2022)دا پاشه‌كشێ ده‌كات و ده‌گاته (%3.7).
"لۆرانس بۆن"، یه‌كێكه له گه‌وره ئابووریناسه‌كانی رێكخراوه‌كه، رای وایه، "هێشتا ره‌وشه‌كه سه‌خته. هێشتا له شه‌ڕی كۆرۆناداین. ئه‌مه‌ش ئه‌وه ده‌گه‌یه‌نێت، سیاسه‌تی وڵاتان زۆر كار له به‌رده‌میانه بیكه‌ن".
سه‌رچاوه: رۆیته‌رز
k24 -
