دەوڵەت باخچەلی داوای دەستگیركردنی پەرلەمانتارێكی جەهەپە دەكات

دەوڵەت باخچەلی داوای دەستگیركردنی پەرلەمانتارێكی جەهەپە دەكات
دەوڵەت باخچەلی سەرۆكی پارتی نەتەوەپەرستی تورکیا (MHP)، داوا دەكات پەرلەمانتارێكی سەر بە جەهەپە دەستگیر بكرێت، چونكە سووكایەتی بە سوپای توركیا كردووە.

عەلی ماهیر باشارر، پەرلەمانتاری جەهەپە، لەناو پەرلەمانی توركیا رەخنەی لە حكوومەت گرتووە و گوتوویە جیا لە لە بۆرسەی توركیا، سوپای توركیاشیان فرۆشتووەتە وڵاتی قەتەر.

ئەم گوتەیەی عەلی ماهیر باشارر دەنگدانەوەی زۆری بەدوای خۆیدا هێناوە و چەند ئەندامێكی سەركردایەتیی ئاكەپە داوایان لە داواكاری گشتی كردووە داوای یاسایی لەدژی تۆمار بكەن.

بەڵام دەوڵەت باخچەلی، ئەمڕۆ سێشەممە ١ی١٢ی٢٠٢٠ لە وتارێكدا لەبەردەم پەرلەمانتارانی مەهەپە لەناو پەرلەمانی توركیا، داوای كرد عەلی ماهیر باشارر دەستگیر بكرێت، چونكە سووكایەتی بە سوپای توركیا كردووە.

باخچەلی گوتی: "ئەوەی باشارر گوتوویەتی بێشەرەفییە، نابێت لێی قبووڵ بكرێت و پێویستە دادگا رۆڵی خۆی ببینێت و دەستگیری بكات".

باخچەلی لە درێژەی قسەكانیدا رەخنەی توندی لە جەهەپە گرت و تۆمەتباری كردن بەوەی بەرەیەكی شەڕیان دژی توركیا كردووەتەوە و گوتیشی: "كێشەی ئێمە لەگەڵ جەهەپە، كێشەیەكە پەیوەندی بە ناوخۆی توركیاوە هەیە.












باسنيوز


Top