فه‌رمانده‌یه‌كی سوپای پاسداران و سێ له پاسه‌وانه‌كانی له‌سه‌ر سنووری عێراق - سووریا كوژران
سه‌رچاوه هه‌واڵییه‌كان ئاماژه‌یان به‌وه‌شداوه، "سه‌رله‌به‌یانی ئه‌مڕۆ موسلم شه‌هدان، فه‌رمانده له سوپای پاسدارانی ئێران له‌گه‌ڵ سێ له پاسه‌وانه‌كانی له‌سه‌ر سنووری نێوان عێراق و سووریا له‌كاتێكدا كوژراون، كه له ناوچه‌یه‌كی نزیك قائیم له‌ناو خاكی عێراقه‌وه كاروانی ئۆتۆمبیله‌كانی ئه‌و به‌رپرسه سه‌ربازیه‌ی سوپای پاسداران كه ژماره‌یان 3 ئۆتۆمبیل بووه، په‌ڕیونه‌ته‌وه ناوچه‌ی ئهبلوكهمالی سه‌ر به پارێزگای دێرزووری رۆژهه‌ڵاتی سووریا یه‌كێك له ئۆتۆمبیله‌كانی كراوه‌ته ئامانج و خۆی و پاسه‌وانه‌كانی له‌ناویدا كوژراون".
هه‌رچه‌ند تائێستا هیچ لێدوانێكی فه‌رمی له‌باره‌ی هۆكاری كوژرانی ئه‌و فه‌رمانده سه‌ربازیه‌ی سوپای پاسداران و پاسه‌وانه‌كانی رانه‌گه‌یه‌ندراون، به‌ڵام به گوته‌ی چه‌ند سه‌رچاوه‌یه‌كی ئاگادار كه به میدیاكانیان راگه‌یاندووه، مهشههدان و پاسه‌وانه‌كانی له هێرشی فڕۆكه‌ی بێفڕۆكه‌وانی ئیسرائیلی‌دا كوژراون.
ئه‌مه له‌كاتێكدایه، به‌ر له چه‌ند رۆژێكیش له تارانی پایته‌ختی ئێران موحسین فه‌خریزاده، گه‌وره زانای ئه‌تۆمی ئێران له‌لایه‌ن ژماره‌یه‌ك چه‌كداره‌وه ده‌ستڕێژی گوللـه‌ی لێكرا و خۆی و ژماره‌یه‌ك له هاوه‌ڵانی كوژران، ئێرانیش په‌نجه‌ی تۆمه‌تی بۆ ئیسرائیل درێژكرد.
سه‌رچاوه: میدیا عێراقییه‌كان
k24 -
