ترەمپ "هیوا"ـی زو چاکبونەوە بۆ بایدن دەخوازێت
هیوای زو چاکبونەوە بۆ رکابەرەکەی دەخوازێت
دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتوەکانی ئەمریکا لەپەرەی فەرمی خۆی لەتویتەر باسی لەوەکردوە، هیوای زو چاکبونەوە بۆ رکابەرەکەی لە هەڵبژاردنەکانی 3 تشرینی دوەم دەخوازێت، دوای ئەوەی جۆ بایدن، سەرۆکی هەڵبژێردراو پێیەکی زیانی پێگەیشتوە و پشکنینی پزیشکی بۆ دڵنیابون لەباری تەندروستی بۆ کراوە.
لەکاتی یاریکردن لەگەڵ سەگەکەیدا پێیەکی زیانی پێگەیشتوە
پێشوتر نوسیگەی سەرۆکی هەڵبژێردراوی ئەمریکا بڵاویکردەوە، جۆ بایدن تەمەن (78 ساڵ) لەکاتی یاریکردن لەگەڵ سەگەکەیدا پێیەکی زیانی پێگەیشتوە، بەهۆیەوە پێویستە بۆ چەند هەفتەیەک پێڵاوی تایبەت بەکاربهێنێت.
خەندان-
