له ده‌ریای ره‌ش فڕۆكه‌یه‌كی جه‌نگی رووسیا رێگری له فڕۆكه‌یه‌كی ئه‌مه‌ریكی كرد
رووسیا له به‌یاننامه‌یه‌كدا رایگه‌یاند، فڕۆكه‌ی شه‌ڕكه‌ری (سو 27)، سه‌ر به یه‌كه‌كانی به‌رگری ئاسمانی، له كاتی ئه‌ركدا، له ناوچه‌ی سه‌ربازی باشووردا، رووبه‌ڕووی ئامانجێكی ئاسمانی بوونه‌وه، كه ده‌یویست سنووری رووسیا ببه‌زێنێت.
تیمه‌كه‌ی به‌رگری ئاسمانی رووسی ئاماژه‌یان به‌وه‌كرد، فڕۆكه‌كه له جۆری "RC- 135"، سه‌ر به تیمی چه‌كی ئاسمانی ئه‌مه‌ركی بووه، له‌سه‌ر ده‌ریای ره‌شدا ده‌سووڕایه‌وه.
به‌یاننامه‌كه ئه‌وه‌ی روونكرده‌وه، فڕۆكه جه‌نگییه‌كه‌ی رووسیا، توانیویانه فڕۆكه ئه‌مه‌ریكییه‌كه له ئاسمانی رووسیا دووربخه‌نه‌وه و نه‌یانهێشتووه له سنوور بێنه پێشه‌وه.
ئاماژه به‌وه ده‌كرێت، فڕۆكه‌ی جۆری " RC-13"ی ئه‌مه‌ریكی ئه‌ركی كۆكردنه‌وه‌ی زانیاری بینراو و ئه‌لیكترۆنییه، ئه‌م زانیارییانه‌ش بۆ به‌رگری ئه‌مه‌ریكییه‌كان گرنگه، زیاتریش به‌مه‌به‌ستی كۆكردنه‌وه‌ی زانیاری هه‌وڵگری نیشتمانی، له هه‌موو گرژییه چه‌كدارییه گه‌وره‌كاندا به‌شداری كردووه.
k24 -
