له كۆریای باشوور ئاهه‌نگه‌كانی سه‌ری ساڵ قه‌ده‌غه كران
سه‌رۆك وه‌زیرانی كۆریای باشوور "چونگ سی كیون" جه‌ختیكرده‌وه، كۆتوبه‌ند له‌سه‌ر كۆبوونه‌وه و ئاهه‌نگه‌كان تووند ده‌كه‌نه‌وه، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ده‌بێته هۆی زیاتر ته‌شه‌نه‌كردنی ڤایرۆسی كۆرۆنا، به‌تایبه‌ت له سیئۆلی پایته‌خت.
"چۆنگ" له مانه‌ی كۆبوونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی ته‌ندروستی وڵاته‌كه‌ی گوتی: "ئه‌و كۆبوونه‌وه و ئاههنگێڕانانهی له هۆڵ و میوانخانه و شوێنه تایبه‌ته‌كاندا ده‌كرێن، قه‌ده‌غه ده‌كه‌ین، كه په‌یوه‌ندییان به كۆتایی ساڵه‌وه هه‌یه".
گوتیشی: "له رۆژی سێشه‌ممه‌ی داهاتووه‌وه، له ته‌واوی وڵات، گه‌رماوه گشتییه‌كان داده‌خه‌ین، كه ده‌بێته هۆی مه‌ترسی زیاتری بڵاوبوونه‌وه‌ی كۆرۆنا، له‌گه‌ڵ داخستنی هه‌ندێك شوێنی وانه‌وتنه‌وه‌ی مۆسیقا، به‌تایبه‌ت ئامێره مۆسیقییه فوودارهكان و گۆرانی گوتن، له دووركه‌وتنه‌وه‌ی كۆمه‌ڵایه‌تیش توندتر ده‌بین".
كۆریای باشوور به یه‌كێك له وڵاته سه‌ركه‌وتووه‌كان له‌سه‌ر ئاستی جیهانی داده‌نرێت، كه توانی خۆی به‌رامبه‌ر كۆرۆنا بگرێت، به‌ڵام به‌رزبوونه‌وه‌ی ژماره‌ی حاڵه‌ته‌كانی تووشبووان، مه‌ترسی له‌سه‌ر ئه‌و وڵاته درووست كردووه، كه چواره‌م گه‌وره وڵاتی ئابوورییه له ئاسیا، به‌پێی ئاژانسی رۆیته‌رز.
سه‌نته‌ری كۆری بۆ خۆپارێزی و نه‌هێشتنی نه‌خۆشی، ئه‌مڕۆ ئاماری 24 كاتژمێری رابردووی تووشبووانی كۆرۆنای راگه‌یاند، 450 تووشبووی هه‌بووه، كه رۆژانی پێشتر زیاتر له 500 حاڵه‌تی تۆمار ده‌كرد.
سه‌رچاوه: رۆیته‌رز
k24 -
