له‌ هێرشێكی خۆكوژیدا سی سه‌ربازی ئه‌فغانستان كوژران

له‌ هێرشێكی خۆكوژیدا سی سه‌ربازی ئه‌فغانستان كوژران
به‌ هۆی هێرشێكی خۆكوژییه‌وه‌ بۆ سه‌ر بنكه‌یه‌كی سه‌ربازیی سوپای ئه‌فغانستان، 30 سه‌ربازی ئه‌و ولاته‌ كوژران و ده‌یان دیكه‌ش بریندار بوون.

ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه‌ 29/11/2020، هێرشێكی خۆكوژی له‌ ڕێی ئۆتۆمبێله‌وه‌ كرایه‌ سه‌ر بنكه‌یه‌كی سه‌ربازیی سوپای ئه‌فغانستان له‌ ویلایه‌تی غه‌زنه‌ی رۆژهه‌ڵاتی ئه‌و وڵاته‌ و به‌ هۆیه‌وه‌ 30 سه‌رباز كوژراون و 24ـی دیكه‌ش بریندار بوون.

باز محه‌ممه‌د، به‌ڕێوه‌به‌ری نه‌خۆشخانه‌ی ئه‌و شارۆچكه‌یه‌، به‌ ئاژانسی فرانس پرێسی ڕاگه‌یاندووه‌، كه‌ ته‌رمی 30 سه‌رباز و 24 بریندار گه‌یشتوونه‌ته‌ نه‌خۆشخانه‌كه‌یان.















باسنيوز



Top