روسیا؛ لەدوێنێوە زیاتر لە 26 هەزار کەس توشی کۆرۆنا بون
دەسەڵاتدارانی روسیا ئامارێکی نوێی توشبون و مردن بەکۆرۆنایان بڵاوکردەوە و تێیدا هاتوە، لەماوەی 24 کاتژمێری رابردودا 26 هەزار و 683 حاڵەتی نوێی توشبون بەکۆرۆنا تۆمارکراوە و بەوەش کۆی ژمارەی توشبوان بۆ دو ملیۆن و 269 هەزار و 316 حاڵەت بەرزبوەتەوە.
459 توشبوی کۆرۆنا گیانیانلەدەستداوە و بەوەش کۆی ژمارەی مردوان لەو وڵاتە بۆ 39هەزار و 527 حاڵەت بەرزبوەتەوە
بەگوێرەی زانیارییەکانی ناوەندی ئۆپەراسیۆنەکانی روبەروبونەوەی کۆرۆنا، لەو ماوەیەدا 459 توشبوی کۆرۆنا گیانیانلەدەستداوە و بەوەش کۆی ژمارەی مردوان لەو وڵاتە بۆ 39هەزار و 527 حاڵەت بەرزبوەتەوە.
تائێستا 468 هەزار و 332 کەس لەنەخۆشخانەکاندان و چارەسەر وەردەگرن، تائێستاش ملیۆنێک و 761 هەزار و 457 کەس چاکبونەتەوە
هاوکات ناوەندەکە ئاماژەی بەوەشکردوە، تائێستا 468 هەزار و 332 کەس لەنەخۆشخانەکاندان و چارەسەر وەردەگرن، تائێستاش ملیۆنێک و 761 هەزار و 457 کەس چاکبونەتەوە.
ئاماژە بەوەشکراوە، تائێستا 75.9 ملیۆن پشکنینی تاقیگەیی بۆ خەڵک ئەنجامدراوە کە تەنها لەماوەی 24 کاتژمێری رابردودا 545 هەزار و 140 توشبوی کۆرۆنا لەروسیا نەخۆشییەکەیان پەڕاندوەى، لەبەرامبەردا دو هەزار و 300 حاڵەتی مەترسیداریان هەیە.
خەندان
