یه‌كه‌م وڵات له‌ جیهان ده‌ست به‌ به‌كارهێنانی ڤاكسینی كۆرۆنا ده‌كات

یه‌كه‌م وڵات له‌ جیهان ده‌ست به‌ به‌كارهێنانی ڤاكسینی كۆرۆنا ده‌كات
بەریتانیا وەك یەکەم وڵات بڕیاره‌ له‌ 7ی مانگی داھاتوو دەست به‌ دابه‌شكردن و بەکارھێنانی ڤاکسینی دژی کۆرۆنا بکات.

رۆژنامەی "فاینەنشیاڵ تایمز"ی بەریتانی لە سه‌ر زاری بەرپرسێکی حکومەتی بەرتیانیاوە گواستییه‌وه‌: بڕیاره‌ 7ی مانگی داھاتوو بەریتانیا وەك یەکەم وڵات لە جیھان دەست بە بەکارھێنانی پێکوتەی دژی کۆرۆنا بکات.

ئەو بەرپرسیە بەریتانیە گوتوویەتی: لە چەند کاتژمێری داھاتوودا ڤاکسینەکە کە لەلایەن ھەردوو کۆمپانیا فایزەر و بایۆنتیکەوە دروستکراوە، دەگاتە دەستیان و 7ی مانگی داھاتوو، واتە دوای 9 رۆژی دیکە دەست بە بەکارھێنانی دەکرێت.

بەریتانیا 90 ملیۆن پێکوتەی ڤاکسینەکەی کڕێوە و بەکارھێنانیشی لەلایەن دامەزراوەی دەرمانی یەکێتی ئەوروپا و وەزارەتی تەندروستی بەریتانیاوە رێگەی پێدراوە و تا ئێستا له‌ 95%ی کاریگەری ئه‌و ڤاكسینه‌ پشتڕاست كراوه‌ته‌وه‌.

نەدیم زەھاویش لەلایەن بۆریس جۆنسن، سەرۆك وەزیرانی بەریتانیاوە وەك وەزیری دابینکردن و دابه‌شكردنی ڤاکسینەکە دەستنیشانکراوە. بڕیارە تا ھاوینی داھاتوو پرۆسەی پێدان و بەکارھێنانی ڤاکسینەکە لە بەریتانیا بەردەوام بێت.
k24 -
Top