زاواكه‌ی ئه‌ردۆغان ده‌ستی له پۆستێكی دیكه‌ش كێشایه‌وه
رۆژنامه‌ی زه‌مانی توركی بڵاویكرده‌وه، ئه‌مڕۆ به‌رات بایراق، جێگری سه‌رۆكی سندووقی نه‌ختینه‌ی سه‌روه‌ری توركیا ده‌ستی له پۆسته‌كه‌ی كێشایه‌وه.
به‌گوێره‌ی به‌یاننامه‌یه‌ك كه له فه‌رمانگه‌ی په‌یوه‌ندیی سه‌رۆكایه‌تی توركیاوه ده‌رچووه، به‌رات بایراق و ئاردا ئیرمۆت، به‌ڕێوه‌به‌ری پێشووی نووسینگه‌ی وه‌به‌رهێنانی سه‌رۆكایه‌تی توركیا ده‌ستیان له ئه‌ندامێتیی ئه‌نجوومه‌نی كارگێڕی سندوقی نه‌ختینه‌ی توركی كیشایه‌وه و ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان، سه‌رۆكی كۆماری توركیا، ئه‌حمه‌د بۆراك داغلیی له شوێنی ئه‌وان دامه‌زراند، كه له ساڵی 2016ـه‌وه ئه‌و سندوقه له‌لایه‌ن ئه‌ردۆغانه‌وه سه‌رۆكایه‌تی ده‌كرێت.
ئه‌مه له‌كاتێكدایه، له 8ی ئه‌م مانگه‌ش به‌رات بایراق ده‌ستی له پۆستی وه‌زاره‌تی دارایی توركیای كێشابووه‌وه.
پێشتریش له ساڵی 2015 تا 2018 بایراق پۆستی وه‌زیری سه‌رچاوه ئاوییه‌كان و وزه‌ی توركیای به‌ده‌سته‌وه بوو و له ساڵی 2018 پۆستی وه‌زاره‌تی دارایی وه‌رگرت.
هاوكات له‌ماوه‌ی به‌ڕێوه‌بردنی وه‌زاره‌تی دارایی و گه‌نجینه‌ی توركیا له لایه‌ن بایراقهوه، ئه‌و وڵاته رووبه‌ڕووی ژماره‌یه‌ك قه‌یرانی گه‌وره‌ی دارایی بووه‌وه، كه به‌هۆیه‌وه نرخی لیره‌ی توركی به چوار جار به‌رامبه‌ر به دۆلاری ئه‌مه‌ریكی بۆ نزمترین ئاست دابه‌زی.
سه‌رچاوه: زه‌مان
k24 -
