له ئێران 13 ھەزار و 402 کەسی دیکە تووشی کۆرۆنا بوون
ئەمڕۆ شەممە 28/11/2020 د. سیما لاری، گوتەبێژی لێژنەی بەرەنگاربوونەوەی کۆرۆنا لە ئێران لە پرێس کۆنفرانسێکدا باسی لەوە کرد، لە دوێنێوە تا ئەمڕۆ لە سەرانسەری ئێران 391 کەسی دیکە بەھۆی پەتای کۆرۆناوە گیانیان لەدەست داوە، ههر له ئێران کۆی گشتیی ئەو کەسانەی بههۆى پهتاكهوه گیانیان لەدەست داوە، 47 ھەزار و 486 کەسە.
گوتەبێژی لێژنەی بەرەنگاربوونەوەی کۆرۆنا لە ئێران ئەوەشی خستە ڕوو، لە دوێنێوە تا ئەمڕۆ، 13 ھەزار و 402 کەسی دیکە تووشی کۆرۆنا بوون، کە کۆی گشتیی تووشبوانی پەتاکە لە ئێران گەیشتە 935 ھەزار و 799 کەس.
بە گوتەی ئەو بەرپرسە ئێرانییە، تا ئێستا 648 ھەزار و 831 کەس لە پەتای کۆرۆنا چاک بوونەتەوە.
باسنيوز
