له ڕووسیا 27 ھەزار و 100 تووشبووى دیكهى كۆرۆنا تۆمار كران
بەپێی دوایین ئامارەکان، ئەمڕۆ شەممە 28/11/2020، لە ڕووسیا 27 ھەزار و 100 کەسی دیکە تووشی کۆرۆنا بوون، ژمارەی تووشبوانی پەتاکەش لە وڵاتەکە گەیشتە دوو ملیۆن و 242 ھەزار و 633 کەس.
ھەر لە ڕووسیا 510 کەسی دیکە بەھۆی کۆرۆناوە گیانیان لەدەست دا، کۆی گشتیی مردوانیش لە ھەمان وڵات بەھۆی پەتاکەوە گەیشتە 39 ھەزار و 68 کەس، تا ئێستاش لە ڕووسیا ملیۆنێك و 739 ههزار و 470 کەس لە کۆرۆنا چاک بوونەتەوە.
باسنيوز
