دادگای ئەمریکا داواکارییەکی دیکەی ترەمپی رەتکردەوە

 دادگای ئەمریکا داواکارییەکی دیکەی ترەمپی رەتکردەوە
دادگای فیدڕاڵی ئەمریکا داواکارییەکی تیمی بانگەشەی دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی هەڵنەبژێردراوەی ئەو وڵاتەی رەتکردەوە کەتایبەت بو بەراگەیاندنی سەرکەوتنی جۆ بایدن لە ویلایەتی پێنسلڤانیا.

هەڵبژاردنەکەی سێی تشرینی دوەم بەشێوەیەکی پاک و بێگەرد بەڕێوەچوە

ستیڤانۆس بیباس، ئەندامی لیژنەی دادوەران لە دادگای تێهەڵچونەوەی فیدڕاڵی ئەمریکا لەبارەی سکاڵاکەی دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی هەڵنەبژێردراوە رایگەیاند، هەڵبژاردنەکەی سێی تشرینی دوەم بەشێوەیەکی پاک و بێگەرد بەڕێوەچوە کە جەختکردنەوەیە لە دیموکراسیەتی ئەمریکا.

ئەوانەی کەباس لە بونی ساختەکاری دەکەن لە هەڵبژاردنەکاندا بەڵگەکانیان لاوازن

ئاماژەی بەوەشکرد، ئەوانەی کەباس لە بونی ساختەکاری دەکەن لە هەڵبژاردنەکاندا بەڵگەکانیان لاوازن و "تۆمەتێکی لەو شێوەیەش کارێکی مەترسیدارە".

تیمی هەڵبژاردنی ترەمپ دەیەوێت باوەڕ بە لایەنگرانی بهێنێت کە هەنگاوی نایاسایی لەهەڵبژاردنەکان هەبوە کە ئەنجامەکانی گۆڕیوە بەتایبەت لە ویلایەتەکانی مێشیگان، جۆرجیا، نیڤادا، ئەریزۆنا و نیڤادا کە هەمویان لەبەرژەوەندی جۆ بایدن سەرۆکی هەڵبژێردراوی ئەمریکا یەکلایی بونەتەوە.








خەندان
Top