دواین ئاماری توشبوانی کۆرۆنا لە جیهان
61 ملیۆن و 988 هەزار و 563 کەس توشی کۆرۆنا بون
بەگوێرەی دوایین ئامار ژمارەی توشبوانی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە جیهان، تا بەرەبەیانی ئەمڕۆ شەممە گەیشتوەتە 61 ملیۆن و 988 هەزار و 563 کەس، لەو ژمارەیەش 42 ملیۆن و 789 هەزار و 207 کەس چاکبونەتەوە و ملیۆنێک و 449 هەزار و 121 کەسیش گیانیانلەدەستداوە.
لە ئەمریکا 13 ملیۆن و 454 هەزار و 254 کەس توشبون
لەسەر ئاستی جیهان ژمارەی توشبوان لە ویلایەتە یەکگرتوەکانی ئەمریکا بەخێرایی بەرزدەبێتەوە، بەجۆرێک کۆی توشبوانی پەتاکە گەیشتوەتە 13 ملیۆن و 454 هەزار و 254 توشبو.
لەسەر ئاستی وڵاتانی ئەوروپا ژمارەی توشبوان لە فڕەنسا بە خێرایی بەرزدەبێتەوە و تا ئەمڕۆ دو ملیۆن و 196 هەزار کەس توشی پەتاکە بون، لەو ژمارەیەش 51 هەزار و 914 کەس گیانیانلەدەستداوە.
خەندان
