پێنتاگۆن کەشتیگەلی فڕۆکەهەڵگری نیمیتزی ڕەوانەی کەنداو کردنەوە
بەگوێرەی لێدوانی بەرپرسێکی سەربازیی ئەمریکی بۆ رۆژنامەوانەکان، وەزارەتی بەرگریی ئەمریکا (پێنتاگۆن) لەڕێگەی فەرماندەیی ئۆپراسیۆنە دەریاییەکانەوە کەشتیگەلی فڕۆکەهەڵگری (یوو ئێس ئێس نیمیتز)ی رەوانەی کەنداوی عەرەبی کردنەوە.
کەشتیگەلی نیمیتز، هەڵگری فڕۆکە و کەرەستە جەنگییەکانی دیکەیە، دوای ئەنجامدانی ئۆپەراسیۆن لە بنکەی گوامی ئەمریکی لە رۆژئاوای دەریای هێمن، فرمانیان پێ کراوە بگەڕێنەوە کەنداوی عەرەبی، بەبێ ئەوەی هۆکارەکەی روون بکرێتەوە.
ئەم هەنگاوەی پێنتاگۆن دوای ناردنەوەی گەورەفڕۆکەی B52 هات، کە ماوەیەک بەر لە ئێستا رەوانەی کەنداوی کردووە.
باسنيوز
