ئەحمەد داوودئۆغڵو تووشی کۆرۆنا بوو
ئەحمەد داوودئۆغڵو، سەرۆکی گشتیی پارتی ئایندە لە هەژماری فەرمیی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی تویتەر بڵاویکردەوە کە ئەنجامی پشکنینی ڤایرۆسی کۆرۆنای ئەرێنییە.
داوودئۆغڵو لە تویتەکەیدا نووسیویەتی: "ئەنجامی پشکنینی ڤایرۆسی کۆڤید19- کە ئەمڕۆ کردم، ئەرێنی دەرچوو. سوپاس بۆ خودا بە گشتی باشم. لە ماوەی کەرەنتینەدا لە ماڵەوە درێژە بە کارەکانم دەدەم."
ئەوە لە کاتێکدایە زووتر سەرکان ئۆزجان، گوتەبێژی پارتی ئایندە تووشبوونی داوودئۆغڵوی بە ڤایرۆسەکە راگەیاندبوو.
ئەحمەد داوودئۆغڵو
26ی شوباتی 1959 لەدایکبووە
1984 خوێندنی لە زانکۆی بۆغازیچی لە ئیستەنبووڵ تەواوکرد
بەشەکانی ئابووری و سیاسەتی نێودەوڵەتیی پێکەوە خوێندووە
بڕوانامەی دکتۆرای لە پەیوەندییە نێودەوڵەتییەکان بەدەستهێناوە
1990 لە زانکۆیەکی وڵاتی مالیزیادا وەکو مامۆستا دەستبەکار بووە
2004 لە زانکۆی بێیکێنت بووە پرۆفیسۆر
2009-2003 راوێژکاری کاروباری دەرەوەی سەرۆکوەزیران بووە
2009 بووە وەزیری دەرەوەی تورکیا
سێ خول لەسەر بازنەی کۆنیا پەرلەمانتاری ئاکپارتی بوو
2009 بووە وەزیری دەرەوەی تورکیا
2016-2014 سەرۆکوەزیرانی تورکیا بوو
13ی ئەیلوولی 2019 دەستی لە ئاکپارتی کێشایەوە
2019/11/19 پارتی ئایندەی راگەیاند و بووە سەرۆکی پارتەکە
خێزاندارە و باوکی 4 منداڵە
زمانەکانی ئینگلیزی، ئەڵمانی و عەرەبی بە باشی دەزانێت
rudaw -
