ئه‌مه‌ریكا.. له شه‌و و رۆژێكدا زیاتر له 2 هه‌زار كه‌سی دیكه به كۆرۆنا گیانیان له‌ده‌ستدا
زانكۆكه، له‌و ئامارانه‌ی له سه‌رچاوه فهرمیییهكانهوه به‌ده‌ستیهێناوه، روونیكرده‌وه، ئه‌مڕۆ له ئه‌مه‌ریكا 2 هه‌زار و 297 كه‌س به‌هۆی كۆرۆناوه گیانیان له‌ده‌ستداوه و 181 هه‌زار و 490 تووشبووی نوێ به ڤایرۆسی كۆرۆنا تۆماركراون.
گه‌وره‌ترین قوربانی كۆرۆنا له سه‌ر ئاستی جیهان، ئه‌مه‌ریكایه، به‌پێی ئاماره‌كانی زانكۆی "جۆنز هۆپكینز"ی ئه‌مه‌ریكی له‌سه‌ره‌تای ته‌شه‌نه‌كردنی كۆرۆنا تا ئێستا، 12 ملیۆن و 780 هه‌زار و 47 كه‌س تووشی كۆرۆنا بوون، 262 هه‌زار و 283 كه‌س له‌و وڵاته‌دا گیانیان له‌ده‌ستداوه.
سه‌رچاوه: RT
k24 -
