سادق مەهدی، سەرۆکی پارتی ئوممەی سودانی لە نەخۆشخانەیەکی ئیماراتی گیانی ل دەست دا.

سادق مەهدی، سەرۆکی پارتی ئوممەی سودانی لە نەخۆشخانەیەکی ئیماراتی گیانی ل دەست دا.


دوایین سەرۆک وەزیرانی هەڵبژێردراوی سودان، کەبە کودەتای سەرۆکی لەسەرکار لادراو لە پۆستەکەی دوور خرایەوە، بەهۆی تووشبوونی بە پەتای کۆرۆنا گیانی لەدەست دا.

درەنگانی شەوی چوارشەممە 25-11-2020، سادق مەهدی، سەرۆکی پارتی ئوممەی سودانی لە نەخۆشخانەیەکی ئیماراتی گیانی ل دەست دا.

لە کۆتایی مانگی 10ـی ئەمساڵ، سادق مەهدی (لەدایکبووی 1935 لە شاری ئوم دەرمان)، تووشی پەتای کۆرۆنا بوو و لە سەرەتای ئەم مانگەشەوە (مانگی 11)، بۆ چارەسەرکردن گەیەندرابووە ئیمارات.

سادق مەهدی، کە یەکێک بوو لە سەرکردە ناسراوەکانی سودان و بە بیرمەند و حەکیمی سودانی ناسرابوو، دوایین سەرۆک وەزیرانی هەڵبژێردراوی وڵاتەکەی بوو و لە ساڵی 1989 لەلایەن عومەر حەسەن بەشیری سەرۆکی لەکار لادراوی سودان، کودەتای بەسەردا کرا.

رۆژی پێنجشەممە 11-4-2019، سوپای سوودان لەسەر کار لادانی عومەر حەسەن بەشیری سەرۆکی وڵاتەکەی، دوای 30 ساڵ لە سەرۆکایەتیکردنی سودان، راگەیاند.



باسنيوز
Top