تەندروستی جیهانی شێوازی گواستنەوەی کۆرۆنا بۆ مرۆڤ دەستنیشاندەکات

 تەندروستی جیهانی شێوازی گواستنەوەی کۆرۆنا بۆ مرۆڤ دەستنیشاندەکات
پسپۆڕێکی سەربە رێکخراوی تەندروستی جیهانی ئاشکرایکرد، ڤایرۆسی کۆرۆنا لەئاژەڵێکەوە گوازراوەتەوە کە پێشتر خۆی گونجاندوە لەگەڵی.

ڤایرۆسی کۆرۆنا لەئاژەڵێکەوە گوازراوەتەوە کە پێشتر خۆی گونجاندوە لەگەڵی

بەگوێرەی هەواڵێکی ئاژانسی روسیا تودەی، فرانک کۆنینگس، پسپۆڕی نەخۆشییە گوازراوەکان لە رێکخراوی تەندروستی جیهانی رایگەیاندوە، ڤایرۆسی کۆرۆنا لەئاژەڵێکەوە گوازراوەتەوە کە پێشتر خۆی گونجاندوە لەگەڵی، واتە ڤایرۆسەکە بەشێوەی راستەوخۆ بەبێ خۆگونجاندن لە شەمشەمەکوێرەوە نەگوازراوەتەوە.

وەرگرتنی کۆپییەک لە ڤایرۆسی کۆرۆنا کە خۆی لەگەڵ جەستەی ئاژەڵدا نەگونجاندبێت زیاتر یارمەتی تێگەیشتن لەو گۆڕانکارییەکان دەدات

فرانک ئاماژەی بەوەش کردوە، وەرگرتنی کۆپییەک لە ڤایرۆسی کۆرۆنا کە خۆی لەگەڵ جەستەی ئاژەڵدا نەگونجاندبێت زیاتر یارمەتی تێگەیشتن لەو گۆڕانکارییەکان دەدات.

وتیشی، ئەو گۆڕانکارییانەش یارمەتیمان دەدات لەدۆزینەوەی باشترین و کاریگەرترین ڤاکسین و دەرمان.

فرانک ئەو راستییەشی نەشاردەوە کە رێنگە لەداهاتودا ئاژەڵەکانیش پێویستیان بەڤاکسین هەبێت بەتایبەتی پشیلە و سەگ کە لاوازن لەبەرامبەر ئەو پەتایەدا و ناشتوانن بەئاسانی ڤایرۆسەکە بۆ مرۆڤ بگوازنەوە.







خەندان
Top