سوپای ئیسرائیل بەهۆی هێرشی ئەمریکا بۆ سەر ئێران دەکەوێتە حاڵەتی ئامادەباشی

سوپای ئیسرائیل بەهۆی هێرشی ئەمریکا بۆ سەر ئێران دەکەوێتە حاڵەتی ئامادەباشی


سوپای ئیسرائیل بەهۆی ئەگەری هێرشی ئەمریکا بۆ سەر ئێران، دەکەوێتە حاڵەتی ئامادەباشییەوە.

بەپێی هەواڵی میدیا ئیسرائیلییەکان، بینی گانتس، وەزیری بەرگریی ئیسرائیل هەفتەی رابردوو دوو جار گفتوگۆی لەگەڵ کریستۆڤەر میلەر، هەڵسوڕێنەری وەزارەتی بەرگریی ئەمریکا لەبارەی ئێران و سووریاوە کردووە.

هەروەک ئەو میدیایانە باسی دەکەن، ئەگەر هەیە دۆناڵد ترەمپی سەرۆکی ئەمریکا لەماوەی دوو مانگی کۆتایی سەرۆکایەتیی خۆیدا (لە ناوەڕاستی مانگی 1ـی 2021 کۆتایی دێت)، گورزێکی سەربازی لە ئێران بووەشێنێت و حکوومەتی ئیسرائیلیش سوپای وڵاتەکەی خستووەتە حاڵەتی ئامادەباشیی تەواوەوە.

ئیسرائیل ترسی هەیە لە ئەگەری هێرشکردنە سەر ئێران لەلایەن ئەمریکاوە، ئێران بەشێوەی راستەوخۆ و بەکارهێنانی حزبوڵڵای لوبنانی و گرووپە چەکدارییە شیعەکانی سووریا، هێرش بکاتە سەر سنوورەکانی وڵاتەکەیەوە.



باسنیوز
Top