نەتەنیاهۆ سەردانی وڵاتێکی عەرەبی دەکات

نەتەنیاهۆ سەردانی وڵاتێکی عەرەبی دەکات
سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل سەردانی وڵاتێکی کەنداوی عەرەبی، دەکات.

ئەمڕۆ سێشەممە 24-11-2020، بنیامین نەتەنیاهۆ، سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل رایگەیاندووە، بە تەلەفۆن لەگەڵ سەلمان بن حەمەد ئال خەلیفە، شازادەی جێنشینی بەحرێن قسەی کردووە.

بنیامین نەتەنیاهۆ هەروەها رایگەیاندووە، لەسەر بانگهێشتی فەرمیی سەلمان بن حە٣مەد ئال خەلیفە، ”بەمزووانە“ سەردانی بەحرێن دەکات.

رۆژی سێشەممە 15-9-2020 بنیامین نەتەنیاهۆی سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل و عەبدوللەتیف زەیانی، وەزیری دەرەوەی بەحرێن، لە واشنتن و بە چاودێریی دۆناڵد ترەمپی سەرۆکی ئەمریکا، (رێککەوتنی راگەیاندنی ئاشتی)یان لەنێوان وڵاتەکەیاندا، واژۆ کرد.












باسنيوز



Top