ئه‌نجوومه‌نی ئاسایش یه‌كه‌مین كۆبوونه‌وه له‌سه‌ر كێشه‌كانی ئه‌سیبوبیا و تیگرای به‌ڕێوه ده‌بات
به پێی گوته‌ی سه‌رچاوه دیپلۆماتییه‌كان، ئه‌مڕۆ له‌سه‌ر داواكاریی وڵاتانی تونس و باشووری ئه‌فریقا و سان فنسان و گرینادین، ئه‌نجوومه‌نی ئاسایش یه‌كه‌مین دانیشتن له‌باره‌ی ناكۆكییه‌كانی ناوچه‌ی تیگرای ده‌كات، كه ده‌خوازێت له ئه‌سیوبیا جیا بێته‌وه.
ئاژانسی سكای نیوز بڵاوی كردووه‌ته‌وه، به پێی گوته‌ی سه‌رچاوه‌كان ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه، 24/11/2020، ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی سه‌ر به نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان له رێگه‌ی ڤیدیۆییه‌وه كۆبوونه‌وه‌یه‌كی داخراو ده‌كات و نازانرێت، كه له كۆتایی كۆبوونه‌وه‌كه‌دا به‌یاننامه‌یه‌كی سه‌رۆكایه‌تی بڵاوده‌كرێته‌وه یان نا.
كۆبوونه‌وه‌كه دوای ئه‌وه دێت، كه سه‌رۆكی هه‌رێمه جوداخوازه‌كه (تیگرا) رای گه‌یاند گه‌له‌كه‌ی ئاماده‌ن گیانی خۆیان به‌خت بكه‌ن. ئه‌م راگه‌یاندنه‌ش دوای ئه‌وه دێت، كه سه‌رۆك وه‌زیرانی ئه‌سیوبیا 72 كاتژمێر مۆڵه‌تی به سه‌ركرده جوداخوازه‌كان دابوو خۆیان راده‌ست بكه‌نه‌وه.
له ناوه‌ڕاستی نۆڤه‌مبه‌ردا، 15 ئه‌ندامه‌كه‌ی ئه‌نجوومه‌نی ئاسایش وت‌ووێژیان له‌باره‌ی ناكۆكییه‌كه‌ی ناوچه‌ی تیگرای كردبوو، به‌ڵام فه‌رمی نه‌بوو، به‌ڵكوو له‌و ئێواره خوانێكدا بوو، كه ئه‌نتۆنیۆ گوتیرچ ئه‌مینداری گشتی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان سازی كردبوو، بۆیه ئه‌م كۆبوونه‌وه داخراوه یه‌كه‌مین دانیشتنی فه‌رمییه، كه ئه‌نجوومه‌نی ئاسایش وتووێژ له‌باره‌ی هێرشه سه‌ربازییه‌كه‌ی ئه‌دیس ئه‌بابا ده‌كات، كه كردیه سه‌ر هه‌رێمه جوداخوازه‌كه، كه له ئه‌نجامدا 40 هه‌زار كه‌س په‌نایان بردووه‌ته به‌ر سودانی دراوسێ.
سه‌رۆك وه‌زیرانی ئه‌سیوبیا له چواری نۆڤه‌مبه‌ردا، هه‌ڵمه‌تێكی سه‌ربازی كردبووه سه‌ر ناوچه‌ی تیگرای، كه ئامانج لێی له‌ناوبردنی ده‌سه‌ڵاتی هه‌رێمه‌كه بووه، كه به یاخیبووان له حكوومه‌تی ناوه‌ندی ناویان ده‌بات و ده‌یه‌وێت كۆتایی به ده‌سه‌ڵاته‌كه‌یان بهێنێت.
دوای سێ هه‌فته له هێڕشه‌كه‌یاندا، ده‌سه‌ڵاتدارانی فیدڕالی ئه‌سیوبی ئابڵووقه‌یان خستووه‌ته سه‌ر میكیلی پایته‌ختی تیگرای و باره‌گای حكوومه‌ته خۆجێییه‌كه‌یان، كه له به‌ره‌ی رزگاریخوازیی گه‌لی تیگرای پێكهاتوون.
له‌لایه‌كی دیكه رۆژی هه‌ینیی رابردوو، ئه‌مینداری گشتیی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان داوای له ئه‌سیوبیا كردبوو راڕه‌وی مرۆیی بۆ گه‌یاندنی هاوكاری به دانیشتوانه‌كه بكاته‌وه، به‌ڵام ئه‌مینداری گشتی به‌داخه‌وه‌یه، كه ئه‌دیس ئه‌بابا هه‌ر شێوه ناوندگیرییه‌ك ره‌تده‌كاته‌وه.
باس‌نیوز
