توێژەرێکی زانکۆی ئۆکسفۆرد باس لە گرنگی ڤاکسینەکەی زانکۆی ئۆکسفۆرد دەکات
ئەم ڤاکسینە لەم قۆناغەدا لەسەر 24 هەزار خۆبەخش لە وڵاتی بریتانیا و برازیل و ئەفریقای باشور تاقیکراوەتەوە و دو دۆسیان لەو ڤاکسینە لێدراوە
ئاماژەی بەوەشکردوە، ئەم ڤاکسینە لەم قۆناغەدا لەسەر 24 هەزار خۆبەخش لە وڵاتی بریتانیا و برازیل و ئەفریقای باشور تاقیکراوەتەوە و دو دۆسیان لەو ڤاکسینە لێدراوە، بەشێوەیەکی گشتی ئەم ڤاکسینە کاریگەری لە 70%ی پیشانداوە، بەڵام لەم قۆناغەدا گروپێک کە لە 2700 خۆبەخش پێکهاتبون بەشێوەیەکی جیاواز ڤاکسینەکەیان لێدراوە، بەجۆرێک کە لە سەرەتادا نیو دۆس لەو ڤاکسینەیان لێدراوە و دوای مانگێک دۆسێکی تەواویان لێدراوە، بەکارهێنانی ڤاکسینەکە بەم شێوەیە کاریگەری لە 90%ی نیشانداوە، بۆیە دەکرێت یٔەم ڤاکسینە بەم شێوەیە بەکاربهێنرێت و کاریگەریەکەی بەرزبکرێتەوە بۆ لە 90%.
یەکێک لە خاسیەتە باش و زۆر گرنگەکانی ڤاکسینی ئۆکسفۆرد ئەوەیە، کە ئەم ڤاکسینە لە پلەی گەرمی سەلاجەی ئاسایی (2-8 پلەی سەدی) هەڵدەگیرێت
ئەو توێژەرەی زانکۆی ئۆکسفۆرد باسی لەوەشکردوە، سەرەڕای ئەوەی کاریگەری ڤاکسینی ئۆکسفۆرد لە 70%یە و لە کاریگەری ڤاکسینەکەی فایزەر و مۆدێرنا کەمترە، بەڵام "لە چەند ڕویەکەوە ڤاکسینەکەی ئۆکسفۆرد باشترە، یەکێک لە خاسیەتە باش و زۆر گرنگەکانی ڤاکسینی ئۆکسفۆرد ئەوەیە، کە ئەم ڤاکسینە لە پلەی گەرمی سەلاجەی ئاسایی (2-8 پلەی سەدی) هەڵدەگیرێت و دەگوازرێتەوە، لەبەرامبەردا هەر دو ڤاکسینی فایزەر و مۆدێرنا پێویستیان بە پلەی گەرمی 70 پلەی ژێر سفر (-70)هەیە بۆ هەڵگرتن و گواستنەوە، ئەم سیفەتەی ڤاکسینی فایزەر و مۆدێرنا نالۆجیکەو ئاستەمە بۆ گواستنەوە و زۆر زەحمەتە بتوانرێت بگەینرێت بە هەمو وڵاتانی جیهان".
ئەوەشی خستەڕو، یەکێکی دیکە لە سیفەتە باشەکانی ڤاکسینی ئۆکسفۆرد هەرزانیەکەیەتی کە نرخەکەی تەنها 3 پاوەنە لە بەرامبەردا نرخی یەک ڤاکسینی فایزەر نزیکەی 15 پاوەنە و ڤاکسینەکەی مۆدێرنا نرخەکەی نزیکەی 25 پاوەنە، ئەم هەرزانیەی ڤاکسینی ئۆکسفۆرد وادەکات کە هەمو وڵاتانی جیهان بە وڵاتە هەژارەکانیشەوە توانای کڕینی ئەم ڤاکسینەیان هەبێت.
یەکێکی دیکە لە سیفەتە باشەکانی ڤاکسینی ئۆکسفۆرد ئەوەیە کە سیستەمی بەرگری کەسانی بەتەمەن وەک کەسانی گەنج و لاو چالاک دەکات
د.گۆران حامد رونیشیکردەوە، "یەکێکی دیکە لە سیفەتە باشەکانی ڤاکسینی ئۆکسفۆرد ئەوەیە کە سیستەمی بەرگری کەسانی بەتەمەن وەک کەسانی گەنج و لاو چالاک دەکات، هەمو ڤاکسینێک ئەم سیفەتە باشەی نییە و کەسانی بەتەمەن زۆر بە زەحمەت و درەنگ سیستەمی بەرگریان بە ڤاکسین چالاک دەبێت".
لە ئێستادا تاقیکردنەوەکانی ئەم ڤاکسینە لە وڵاتەکانی ئەمریکا و ژاپۆن و کینیا و هیندستان بەردەوامەو پێدەچێت لە مانگی داهاتودا تاقیکردنەوەکانی ئەو ڤاکسینە لەو وڵاتانەش کۆتایی بێت و ئەنجامەکان یٔاشکرا بکرێت.
وا چاوەڕوانیش دەکرێت ئەم ڤاکسینە لە مانگی داهاتودا ئامادەببێت بۆ بەکارهێنان و لە ناوخۆی بریتانیا دەستبکرێت بە بەکارهێنانی و ڕەوانەی ئەو وڵاتانەش بکرێت کە پێشوەختە گرێبەستی کڕینی ئەو ڤاکسینەیان کردوە.
خەندان
