ترەمپ ناڕاستەوخۆ دان بە شکستی خۆی دەنێت

ترەمپ ناڕاستەوخۆ دان بە شکستی خۆی دەنێت


سەرۆکی ئەمریکا و کاندیدی پارتی کۆماریخوازەکان ناڕاستەوخۆ دان بە شکستی خۆی لە هەڵبژاردنەکان، دەنێت.

دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا لە هەژماری تایبەتیی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی (تویتەر)، رایگەیاندووە، بە تیمەکەی لە کۆشکی سپی (کۆشکی سەرۆکایەتیی ئەمریکا)ی راگەیاندووە، دەست بە ئامادەارییەکان بکەن بۆ گواستنەوەی دەسەڵات.

تا ئێستا دۆناڵد ترەمپ رەتی دەکردەوە دەستبەرداری پۆستەکەی بێت و سەرەڕای دۆڕانی لە هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی، کەچی خۆی بە براوە دەناساند.

رۆژی 3-11-2020، هەڵبژاردنی سەرۆکایەتیی ئەمریکا بەڕێوە چوو و تێیدا دۆناڵد ترەمپ وەک کاندیدی کۆماریخوازەکان، هەوڵی سەرکەوتن بەسەر جۆ بایدنی کاندیدی دیموکراتەکان و بوونەوە بە سەرۆکی ئەمریکا بۆ خولێکی دیکە، کە چوار ساڵە، دەدا.

بەپێی ئەنجامی هەڵبژاردنەکە، جۆ بایدن بە جیاوازییەکی زۆری دەنگەکانەوە سەرکەوت بەسەر دۆناڵد ترەمپ.





باسنيوز
Top