دوایین ژمارەی تووشبوو و مردووانی کۆرۆنا

دوایین ژمارەی تووشبوو و مردووانی کۆرۆنا


ژمارەی تووشبووانی پەتای کۆرۆنا لە سەرانسەری جیهان گەیشتە 59 ملیۆن و 525 هەزار و 759 کەس.

بەپێی خشتەی ئەمڕۆ سێشەممە 24-11-2020ـی چاودێریکردنی ڤایرۆسی کۆرۆنا، ئەو وڵاتانەی زۆرترین تووشبووی پەتای کۆرۆنایان هەیە لە ئەمریکا، هیندستان، بەرازیل، فەرەنسا، رووسیا، ئیسپانیا، بەریتانیا، ئیتاڵیا، ئەرجەنتین، کۆڵۆمبیا، مەکسیک، پیرۆ، ئەڵمانیا، پۆڵەندا، ئێران، باشووری ئەفریقیا، ئۆکرانیا، بەلجیکا، چیلی، عێراق.

هەروەها لە سەرانسەری جیهاندا، 40 ملیۆن و 944 هەزار و 661 کەس تووشبووی پەتاکە، چاک بوونەتەوە.

هەر بەپێی خشتەی ئەمڕۆ، تا ئێستا یەک ملیۆن و 402 هەزار و 946 کەس لە سەرانسەری جیهان بە پەتای کۆرۆنا گیانیان لەدەست داوە.

ڤایرۆسی کۆرۆنا، کە لە مرۆڤێکەوە بۆ مرۆڤێکی دیکە دەگوازرێتەوە و رێکخراوی تەندروستیی جیهانی بە پەتایەکی جیهانی داناوە، لە کۆتایی ساڵی رابردوو (2019) لە شاری وهان لە چین سەری هەڵدا.







باسنيوز
Top