یه‌كێتی ئه‌وروپا هۆشداری ده‌داته ئه‌نقه‌ره
پیته‌ر ستانۆ، گوته‌بێژی نوێنه‌ری باڵای ئاسایش و سیاسه‌تی ده‌ره‌وه‌ی یه‌كێتی ئه‌وروپا گوتی: "برۆكسل هێشتا چاوه‌ڕێی ئاراسته كردارییه‌كانی توركیایه له‌ڕووی وه‌ستاندنی گرژییه‌كانی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست".
ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، "له‌سه‌ر ئه‌و بنه‌مایه هه‌نگاو ده‌نێین، ئاخۆ بڕیاری دانوستانی ئه‌رێنی ده‌ده‌ین، یانیش په‌نا بۆ بژارده‌یه‌كی دیكه ده‌به‌ین".
ئاژانسی هه‌واڵی ئیتاڵی "ئاكی" له‌سه‌ر زاری ستانۆ گواستییه‌وه، "رۆژانی داهاتوو یه‌كلاكه‌ره‌وه ده‌بن"، ئه‌مه‌ش وه‌ك ئاماژه‌یه‌ك بۆ لووتكه‌ی ئه‌وروپا كه بڕیاره له 10 و 11ی مانگی داهاتوو به‌ڕێوه‌بچێت و له كۆبوونه‌وه‌كانی ئه‌و لووتكه‌یه‌دا وڵاتان و دامه‌زراوه‌كانی یه‌كێتی ئه‌وروپا تاوتوێی هه‌نگاو و ره‌فتاره‌كانی توركیا ده‌كه‌ن، و له‌سه‌ر ئه‌و بنه‌مایه بڕیار له‌باره‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانیان له داهاتوودا له‌گه‌ڵ ئه‌نقه‌ره ده‌ده‌ن.
سه‌رچاوه: ئاژانسی "ئاكی"ـی ئیتاڵی
k24 -
