حوسییەکانی یەمەن کۆمپانیای ئارامکۆی سعودیە بە ئامانج دەگرن

 حوسییەکانی یەمەن کۆمپانیای ئارامکۆی سعودیە بە ئامانج دەگرن
حوسییەکانی یەمەن ئەمڕۆ دو شەممە جارێکی دیکە کۆگایەکی کۆمپانیای نەوتی ئارامکۆی سعودیان لەشاری جەدە بە ئامانج گرت ئەویش لەرێگەی ئاڕاستەکردنی موشەکی "قودس 2" کەیەکەمجارە ئەو موشەکە لەلایەن ئەو گروپەوە بەکاردەهێنرێت، لای خۆیەوە سعودیە هیچ زانیارییەکانی لەبارەی هێرشەکە بڵاونەکردوەتەوە.

یەحیا سریع، وتەبێژی هێزە چەکدارەکانی حوسییەکانی یەمەن لە راگەیەنراوێکدا لە تویتەر بڵاویکردەوە، ئەمڕۆ دوشەممە هێزەکانیان توانیویانە کۆگایەکی کۆمپانیای نەوتی ئارامکۆی سعودیە لەشاری جەدە و لەرێگەی موشەکی "قودس 2" بکەنە ئامانج.

وەک وەڵامدانەوەی بەردەوامی گەمارۆی "دوژمن" بوە لەسەریان

ئاماژەی بەوەشکردوە، ئەو موشەکە کەیەکەمجارە لە هێرشەکاندا بەکاردەهێنرێت توانیویەتی ئامانجەکەی خۆی بپێکێت و هێرشەکەش وەک وەڵامدانەوەی بەردەوامی گەمارۆی "دوژمن" بوە لەسەریان.

مانگی ئەیلولی ساڵی 2019 بۆیەکەمجار حوسییەکانی یەمەن دو کۆگای نەوتی کۆمپانیای نەوتی ئارامکۆی سعودیەیان لە رۆژهەڵاتی ئەو وڵاتە بە ئامانج گرت، دوای ئەوەش چەندجارێک بنکەی سەربازی، فڕۆکەخانە و کۆگاکانی نەوتیان لەناو خاکی سعودیە کردوەتەوە ئامانج.









خەندان
Top