ئەمریکا فرۆکەی بۆمبهاوێژ رەوانەی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست دەکات
فەرماندەیی هێزەکانی ناوەندی ئەمریکا رایگەیاند ژمارەیەک فرۆکەی بۆمبهاوێژ لەجۆری (B-52) رەوانەی رۆژهەڵاتی ناوەڕاستدەکەن
بەگوێرەی هەواڵێکی نیویۆرک تایمز، ئەمرۆ یەکشەممە فەرماندەیی هێزەکانی ناوەندی ئەمریکا رایگەیاند، ژمارەیەک فرۆکەی بۆمبهاوێژ لەجۆری (B-52) رەوانەی رۆژهەڵاتی ناوەڕاستدەکەن.
دوای پێشنیاری هێرشکردنە سەر ئێران لەلایەن دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکا، پێشنیاری ناردنی ئەو فڕۆکانە بۆ رۆژهەڵاتی ناوەڕاست تاوتوێکراوە
نیویۆرک تایمز ئاماژەی بەوەش کردوە، دوای پێشنیاری هێرشکردنە سەر ئێران لەلایەن دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکا، پێشنیاری ناردنی ئەو فڕۆکانە بۆ رۆژهەڵاتی ناوەڕاست تاوتوێکراوە.
ئەمە لەکاتێکدایە، رۆژی هەینی رابردو، نوێنەری تایبەتی ئەمریکا بۆ پرسی ئێران هۆشداری دایە ئێران و هێزە سێبەرەکانی کە هەر هەوڵێک بۆ کوشتنی ئەمریکییەکان یان چالاکی سەربازی و تیرۆرستی پەشیمانی بەدوادا دێت و ئەمریکا لەئامادەباشیدایە بۆ وەڵامی توند.
لای خۆشییەوە، ئاژانسی ئەسۆشییەتد پرێس بڵاویکردەوە، کە ئیسماعیل قائانی فەرماندەی سوپای قودسی ئێران فەرمانی داوەتە هێزە میلیشیاکان تا رۆشتنی ترەمپ هیچ جۆرە چالاکییەک دژی هێزەکانی ئەمریکا ئەنجامنەدەن.
خەندان
