بایدن بۆ پیلوسی : لەمەودوا کۆشکی سپی ماڵی خۆتە
جۆ بایدن سەرۆکی هەڵبژێردراوی ئەمریکا بە نانسی پیلۆسی وتوە، لەمەودوا کۆشکی سپی ماڵی خۆتە
بەگوێرەی زانیارییەکانی شەرق ئەوسەت، سەرلەئێوارەی دوێنێ شەممە، جۆ بایدن سەرۆکی هەڵبژێردراوی ئەمریکا بە نانسی پیلۆسی وتوە، لەمەودوا کۆشکی سپی ماڵی خۆتە، ئەوەش دوای زنبونێکی مێژویی کە پەیوەندییەکانی لەگەڵ دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئێستای ئەمریکا لەخراپترین ئاستیدابو.
پرسی کۆرۆنا لەنێوان پیلۆسی و وەزیری گەنجینەدا تاوتوێدەکرا
دوای ئەوەی ساڵی رابردو هەوڵی لێسەندەنەوەی متمانەیان دا، دۆناڵد ترەمپ بەردەوام نوکی رمی رەخنەکانی لەسەر پیلۆسی و پارتی دیموکراتەکان بو، بەوهۆیەشەوە پرسی کۆرۆنا لەنێوان پیلۆسی و وەزیری گەنجینەدا تاوتوێدەکرا، لەکاتێکدا پێویستبو لەگەڵ ترەمپ ئەو بابەتەتانە تاوتوێبکات.
هاوکات، لەکاتی پێشکەشکردنی وتاری یەکێتی خاکی ئەمریکا، ترەمپ گرنگی بەپیلۆسی نەدا و هێرشیکردە سەر دیموکراتەکان، لەبەرامبەردا پیلۆسی نوسراوی فەرمی وتارەکەی ترەمپی دڕاندن و سوکایەتی پێکرد.
خەندان-
