چین: ئامادەین بۆ هاوکاریکردنی وڵاتان لەپەرەپێدانی توانای بەرەنگاربونەوەی کۆرۆنا

 چین: ئامادەین بۆ هاوکاریکردنی وڵاتان لەپەرەپێدانی توانای بەرەنگاربونەوەی کۆرۆنا

سەرۆکی چین رایگەیاند، ئامادەین اوکاریکردنی وڵاتان لەپەرەپێدانی توانای بەرەنگاربونەوەی کۆرۆنا.

ئەمڕۆ شی جینپینگ سەرۆکی چین رایگەیاندوە، وڵاتەکەی ئامادەیە بۆ هاوکاریکردنی وڵاتان لەپەرەپێدان و بەرهەمهێنانی ڤاکسینی کۆرۆنا

بەگوێرەی میدیاکانی ئەو وڵاتە، ئەمڕۆ شی جینپینگ سەرۆکی چین رایگەیاندوە، وڵاتەکەی ئامادەیە بۆ هاوکاریکردنی وڵاتان لەپەرەپێدان و بەرهەمهێنانی ڤاکسینی کۆرۆنا.

وڵاتەکەی لەبواری توێژینەوە و پەرەپێدانی پێکوتەی کۆرۆنا تا قۆناغی بەرهەمێهان هاوکاری هەر وڵاتێک دەکات کە بییەوێت

سەرۆکی چین رونیشکردۆتەوە، کە وڵاتەکەی لەبواری توێژینەوە و پەرەپێدانی پێکوتەی کۆرۆنا تا قۆناغی بەرهەمێهان هاوکاری هەر وڵاتێک دەکات کە بییەوێت.

وتەکانی سەرۆکی چین لەمیانی پێشکەشکردنی وتارێک بو لەکۆبونەوەی لوتکەی گروپی 20 کەلە رێگای ڤیدیۆ کۆنفرانسەوە بەشداری تێداکرد.

وتیشی، لەئێستادا وڵاتەکەی سەرقاڵی بەرهەمهێنانی جۆرێک لەڤاکسینە کە لەسەر ئاستی جیهان سودی لێوەربگیرێت و نرخەکەشی گونجاوبێت.

دواشی لەکۆمەڵگەی نێودەوڵەتی کرد هەوڵەکانیان یەکبخەن بۆ دۆزینەوەی میکانیزمێکی هاوبەش بۆ روبەڕوبونەی کۆرۆنا.










خەندان
Top