40 ملیۆن تووشبووی کۆرۆنا چاک بوونەتەوە

40 ملیۆن تووشبووی کۆرۆنا چاک بوونەتەوە


ژمارەی تووشبووانی پەتای کۆرۆنا لە سەرانسەری جیهان گەیشتە 58 ملیۆن و 491 هەزار و 964 کەس.

بەپێی خشتەی ئەمڕۆ یەکشەممە 22-11-2020ـی چاودێریکردنی ڤایرۆسی کۆرۆنا، ئەو وڵاتانەی زۆرترین تووشبووی پەتای کۆرۆنایان هەیە لە ئەمریکا، هیندستان، بەرازیل، فەرەنسا, رووسیا، ئیسپانیا، بەریتانیا، ئیتاڵیا، ئەرجەنتین، کۆڵۆمبیا، مەکسیک، پیرۆ، ئەڵمانیا، پۆڵەندا، ئێران، باشووری ئەفریقیا، ئۆکرانیا، بەلجیکا، چیلی، عێراق.

هەروەها لە سەرانسەری جیهاندا، 40 ملیۆن و 165 هەزار و 308 کەس تووشبووی پەتاکە، چاک بوونەتەوە.

هەر بەپێی خشتەی ئەمڕۆ، تا ئێستا یەک ملیۆن و 387 هەزار و 473 کەس لە سەرانسەری جیهان بە پەتای کۆرۆنا گیانیان لەدەست داوە.

ڤایرۆسی کۆرۆنا، کە لە مرۆڤێکەوە بۆ مرۆڤێکی دیکە دەگوازرێتەوە و رێکخراوی تەندروستیی جیهانی بە پەتایەکی جیهانی داناوە، لە کۆتایی ساڵی رابردوو (2019) لە شاری وهان لە چین سەری هەڵدا.







باسنيوز
Top