له فەرەنسا نەوەی دامەزرێنەری ئیخوان موسلمین بەتۆمەتی دەستدرێژی بۆسەر ئافرەتێک دادگایی کرا
ماڵپەڕی فەرمی (ئەلعەرەبییە) بڵاویکردووەتەوە، تارق رەمەزان، نەوەی حەسەن ئەلبەنا، دامەزرێنەری ئیخوان موسلمین، لەلایەن دادگایەکی فەرەنسا بەتۆمەتی نۆ جار دەستدرێژی سێکسی بۆ سەر ئافرەتێک به ناوی (منیه ربوج) له ساڵەکانی 2013 تاکو 2014ەوە دادگایی کرا.
تارق رەمەزان، بانگخوازی ئیسلامییە و تەمەنی 58 ساڵە، له رۆژی 17ی11ی2020، به تۆمەتی دەستدرێژی سێکسی بەسەر پێنج ئافرەتی دیکهی فەرەنسی، دادگایی کرا.
شایانی باسه منیه ربوج تەمەنی 47 ساڵە و له مانگی سێی 2018 سکاڵای لە دژی ئەم بانگخوازه ئیسلامیه تۆمار کردووه.
منیه، رایگەیاندووه کاتێک وەکو سکرتێری یەکێک له دامەزراوه خێرخوازییەکانی تارق رەمەزان له نێوان ساڵانی 2013 تاکو 2014 کاری دەکرد، ئەو بانگخوازه ئسلامییه نۆ جار دەستدرێژی سێکسی کردووەتە سەر.
هەروەهای دادگای فەرەنسا، تارق رەمەزانی به چەند کەیسی دیکەی دەستدرێژی سێکسی تۆمەتبار کردووه و بڕیاره لەسەر ئەو کەیسانه دادگایی بکرێت
باسنيوز
