ژمارەی ئەمڕۆی تووشبوو و مردووانی کۆرۆنا

ژمارەی ئەمڕۆی تووشبوو و مردووانی کۆرۆنا


ژمارەی تووشبووانی پەتای کۆرۆنا لە سەرانسەری جیهان گەیشتە 57 ملیۆن و 898 هەزار و 199 کەس.

بەپێی خشتەی ئەمڕۆ شەممە 21-11-2020ـی چاودێریکردنی ڤایرۆسی کۆرۆنا، ئەو وڵاتانەی زۆرترین تووشبووی پەتای کۆرۆنایان هەیە لە ئەمریکا، هیندستان، بەرازیل، فەرەنسا, رووسیا، ئیسپانیا، بەریتانیا, ئەرجەنتین، ئیتاڵیا، کۆڵۆمبیا، مەکسیک، پیرۆ، ئەڵمانیا، ئێران، پۆڵەندا، باشووری ئەفریقیا، ئۆکرانیا، بەلجیکا، چیلی، عێراق.

هەروەها لە سەرانسەری جیهاندا، 39 ملیۆن و 799 هەزار و 299 کەس تووشبووی پەتاکە، چاک بوونەتەوە.

هەر بەپێی خشتەی ئەمڕۆ، تا ئێستا یەک ملیۆن و 377 هەزار و 699 کەس لە سەرانسەری جیهان بە پەتای کۆرۆنا گیانیان لەدەست داوە.

ڤایرۆسی کۆرۆنا، کە لە مرۆڤێکەوە بۆ مرۆڤێکی دیکە دەگوازرێتەوە و رێکخراوی تەندروستیی جیهانی بە پەتایەکی جیهانی داناوە، لە کۆتایی ساڵی رابردوو (2019) لە شاری وهان لە چین سەری هەڵدا.










باسنیوز
Top