دوو تەقینەوە لە کابوڵ روویان دا

دوو تەقینەوە لە کابوڵ روویان دا


دوو تەقینەوە لە شاری کابوڵی پایتەختی ئەفغانستان روویان دا و زیانی ماددی و مرۆییان لێکەوتەوە.

تەقینەوەکان بەرەبەیانی ئەمڕۆ شەممە 21-11-2020 لە دوو بۆمب لە ناوچەکانی ئەرزان قیمەت و شەهێل سوتۆن لە کابوڵ تەقینەوە.

بەپێی زانیارییە میدیاییەکان، تەقینەوەکان لە ناوچەیەکی قەرەباڵغی دانیشتووان و ناوچەی بارەگای کۆمپانیا گەورەکانی جیهان روویان داوە و دوای تەقینەوەکانیش، دەنگی تەقاندنی چەندین مووشەک بیستراوە.

بەهۆی تەقینەوەکەی ناوچەی ئەرزان قیمەتەوە، کارمەندێکی هێزە ئەمنییەکان گیانی لەدەست داوە و سێی دیکەش بریندار بوون، بەڵام تەقینەوەکەی دووەم تەنیا زیانی ماددی لێکەوتووەتەوە.









باسنيوز
Top