تورکیا بەرزترین ئاستی مردنی بە کۆرۆنا تۆمار کرد
پێشتر بەرزترین ئاستی مردن 127 حاڵەت بوو کە 19ی مانگی چواری ئەمساڵ تۆمارکرا.
ئەنقەرەی پایتەخت زۆرترین رێژەی مردنی تێدا تۆمار کراوە کە 12 هەزار و 84 کەسن، رێژەی تووشبوون لە تورکیا زیاترە لەوەی دەردەکەوێت چونکە بەرپرسان تەنها ئەو حاڵەتانە تۆمار دەکەن کە نیشانەیان هەیە.
لە تورکیا بەهۆی زیادبوونی حاڵەتەکانی کۆرۆنا، قوتابخانەکان بە ئۆنڵاین وانە دەڵێنەوە و چێشتخانەکانیش تەنها خزمەتگوزاری گەیاندنیان هەیە، 435 هەزار حاڵەتی کۆرۆناش تۆمارکراوە، تەنها ئەمڕۆ هەینی، پێنج هەزار و 103 حاڵەتی نوێ تۆمار کراوە.
k24 -
